فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاندید کرد

  2021-04-30  | 
موحسین رەزائی ئەمینداری دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدران
فۆتۆ: ئەرشیف
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موحسین رەزائی ئەمینداری دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدران، بە فەرمی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

موحسین رەزائی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "وەک سەربازێکی نیشتیمان بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکو و ڕووبەڕووی خەیاڵی دیپلۆماسیەتی هەڵخەڵەتێنەر دەوەستمەوە، کۆتایی دەهێنم بەو ڕەوتەی کە لە وڵاتدا ڕەگی داکوتاوە، لە کۆتایشدا حکومەتێکی نیشتیمانی بۆ بنیاتنانی ئێران و دژایەتی گەندەڵی تەشەنەسەندوو پێکدەهێنم".

خۆ کاندیدکردنی رەزائی لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە روستەم قاسمی یاریدەدەری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بۆ کاروباری ئابوری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە هەمان شێوە خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

ئەوەش لەکاتێکدایە جەمال عورف سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان لە ئێران ڕایگەیاند، حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ هیچ پلانێکیان نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئێران، بەڵکو لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

 



ڕیکلام