یەکەم وەڵامی عێراق بەرامبەر هەوڵی تورکیا بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی لە هەرێم

  2021-04-30  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوپەیمانی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەرۆکایەتی دەکات وەڵامی ئەو نییەتەی تورکیای دایەوە کە بە نیازە بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان بنیان بنێت هاوشێوەی سوریا.

لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆیی تورکیا رەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکات، ئەنکەرە بەنیاوە بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە باکوری عێراق دروست بکات.

هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە بەردەوامی سیاسەتی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاوپەیمانی نەسر داوای لە لایەنە پەیوەندار و نیشتیمانییەکان کردووە، هەڵوێستی گونجاویان هەبێت لە پێناو پاراستنی سەروەریی عێراق.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوای لە حکومەتی تورکیاش کردووە، پێداچوونەوە بکات بە سیاسەتەکانیدا بەرامبەر بە عیراق، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایشی هاوسێیەتی.

ئەو هەڵوێستی هاوپەیمانی نەسر لە کاتێکدایە، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆیی تورکیا ئاشکرایکرد، ئەنکەرە بنکەیەک لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) بنیات دەنێت، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی سنورەکانی لە باشورەوە، وەک ئەوەی لە سوریا کردوویەتی .

میدیاکانی تورکیا لەزاری وەزری ناوخۆیی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە، لە میانی کبۆووەوەی لیژنەی ئیدارەی ناوەندی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، بە بایەخەوە باس لە پێگەی ستراتیژی ناوچەی (مەتینا) کراوە لە باکوری عێراق، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپراسیۆنێکی لەو ناوچەکە دەستپێکرد .

ئۆیلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بایەخی ئەو شوێنەوە لەوە سەرچاوە دەگرێت، چونکە نزیکە لە چیای قەندیلەوە، کە بە پێگەی سەرەکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دادەنرێت.



ڕیکلام