ناونیشانی شانۆگەرییەکە
ەڵبژاردنی ناو بۆ ناولێنانی بابەتێکی ئەدەبی یان ونەری، جا شانۆگەری یان چیرۆک یان ڕۆمان بێت، کارێکی گرنگ و لە ەمان کاتدا گەلێک دژوار وسەختە .ناونیشان، یەکەم ساتی بەرکەوتنی خوێنەرە بەکتێب. زۆرجاران ناونیشانی کتێبێک خوێنەر بەدیار خۆیەوە دەوەستێنێت و تووشی ڕامانی دەکات. کاریگەریی ناونیشان لەوەدایە، کە خوێنەر بخاتە بەر گومان و لە ەمان کاتدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک پرسیاری بکاتەوە. بەمانایەکی تر ناونیشان دەبێت ەم خوڵقینەری پرسیار بێت و ەم خوێنەر ڕووبەڕووی گومان بکاتەوە. شانۆگەری "بۆ دۆزخ، ئەی بێگوناان" ناوێکی سەرنج ڕاکێشە و ەمان کاتدا مەجازییە، ناوێکە تەواو پێچەوانەی قسەگەلی ناو ژیانی ڕۆژانەی واقیعە. بێگونای و دۆزەخ دوو جەمسەری دژ بە یەکن و دوو وشەی ناتەبان پێکەوە. ئێمە ەمیشە ئەوەمان بیستووە کە ستەمکار و بێفەڕ و شەڕانی ڕەوانەی دۆزەخ دەکرێن، نەک بێگوناەکان. بەختیار عەلی ەر لەناو نیشانی شانۆگەریەکەوە خوێنەر تووشی گومان و ڕامان و ناتەبایی دەکات، ەر لەسەرەتاوە خوێنەر دەخاتە نێو کۆمەلێک پرسیارەوە. بەختیارعلی ەر لە ناونیشانی شانۆگەریەکەوە چیرۆکمان بۆ دەگێڕێتەوە، ڕووداوێکمان پێدەناسێنیت، شتێکمان لا ئاشکرا دەکات، وەک ەرفیلمێک لەو فیلمانەی کە لە سەرەتای دەسپێکی فیلمەکەدا پاڵەوانەکەی دەکوژرێت، بەڵام بینەر نازانێت بۆچی و لەسەر چی و چۆن بڕیاری کوشتنی دراوە! بینەر لە فیلمەکەدا دوای پاڵەوانەکە ناکەوێت، بە ێندەی وێڵە بە دوای پرسیارەکانی پشت ڕووداوەکانە .
لەم شانۆگەرییەدا بەختیار عەلی لە ڕێگای ناونیشانەکەیەوە پێمان دەڵێت کە کەسانێکی بێگوناـ و بێ تاوان ەن، کە ڕەوانەی دۆزەخ دەکرێن، یان ڕووبەڕووی دۆزەخ دەبنەوە، بەڵام ئێمەی خوێنەر نازانین چۆن و بۆچی ئەم بێگوناانە ڕووبەڕووی دۆزەخ دەکرێنەوە، دەتوانم بڵێم کە ناونیشانی شانۆگەرییەکە، کۆتایی چیرۆکەکەشە .
کەرەکتەرەکانی ناو شانۆگەریەکە
ئەم شانۆگەرییە لە ژمارەیەک کارەکتەر و کەسایەتی پێک اتووە، کە ەریەکە لەو کارەکتەرانە خاوەن پیشە و پێگەی کۆمەڵایەتی و خەسڵەتی تایبەت بە خۆیان ەیە. بەختیار عەلی لە ڕۆنانی درامی و بونیادنانی کارەکتەرەکاندا، خاوەن دیدێکی قوڵ و تێڕوانینێکی شانۆیی جوانە. لە کاتی خوێندنەوەدا خوێنەر دەتوانێت زۆر بە جوانی و بە ڕوونی کەسایەتییەکان ببینێت و لە خەیاڵدا بەرجەستەیان بکات. خوێنەر دەتوانێت بچیتە ناو ڕۆح و ناو دەروون و سایکۆلۆژیەتی کارەکتەرەکانەوە و ڕاڤە و شیکاریان لەبارەوە بکات، کە ئەمە ەم مەرجە و ەم خاڵێکی گرنگی نووسینی شانۆگەرییە. زۆر گرنگە بۆ نووسەر کە توانای قوڵبونەوە و ڕۆچوونی ەبێت بە ناو ناخی کارەکتەرەکاندا. بتوانێت لایەنی دەروون و سایکۆلۆژییان بە ڕوونی داڕێژێت و ئاشکرایان بکات. کارکردن لەسەر سایکۆلۆژیەتی کارەکتەران لە زەمینەیەکی فراواندا و بە وردەکاریی قوڵەوە، اوکارییەکی زۆری ئەکتەر دەکات بۆ کارکردن و قوڵبوونەوە بەناو ڕۆحی کارەکتەرەکاندا، بە شێوەیەک کە ئەکتەر بکاتە خاوەن دید و تێڕوانین و خەیاڵ و فەنتازیا لەکاتی نمایشکردندا .
نووسەری سەرکەوتوو ئەو نووسەرەیە، کە توانای وێناکردنی ڕەەندەکانی کارەکتەری ەیە، لەڕووی باری دەروونی و کۆمەڵایەتی و سروشتییەوە. دیارە بەختیار عەلی لەم شانۆگەرییەدا زۆر بە وردی کاری لەسەر ئەو سێ لایەنە کردووە .
زمان لە شانۆگەرییەکەدا
یەکێک لە گرفتە گەورەکانی ئەمڕۆی شانۆگەریی کوردی، کێشەی زمانی شانۆیە، زمانێک کە دووربێت لە زمانێکی سادە و ساکاری ژیانی ڕۆژانە، لەەمان کاتدا دوریشبێت لە زمانێكی ئەدەبیی پەخشان ئامێز، یان لەو زمانە ئەدەبیە سەختەی کە چیرۆک و ڕۆمانی پێ دەنووسرێت. خەونی ەمیشەی من ئەوە بووە بەر شانۆگەرییەک بکەوم، کە زمانی شانۆ تێیدا زمانێکی شانۆیی باڵا بێت، نەک وەک لایەنی داڕشتنی ئەدەبی، بەڵکوو زمانێک کە دروست پێت دەڵێت ئەمە زمانی ئەکتەرە، ئەمە زمانی ئەدا و زمانی سەر شانۆیە. ئەمە ئەو زمانەیە کە شانۆ جیادەکاتەوە لەسەرجەم کایە ئەدەبییەکانی دیکە، زمانێك کە تەواو اوتەریبە لەگەڵ ئەو کارەکتەرەی کە قسەی پێدەکەن، زمانێک بەبێ ئەوەی ەست بکەیت کە نووسەر زۆری لە خۆی کردووە بۆ داڕشتن و بەستنەوەی پەرچەکردارەکان بە وشەی سادە و بازاڕی. ئەم شانۆگەرییە بە زمانێکی باڵای شانۆیی نووسراوە، کە مەنەلۆگ و دیالۆگەکان خاوەن نەفەسێکی درێژ و ەناسەیەکی قوڵ و پانتاییەکی فروانن بۆ یاریکردن تێیدا، زمانێکە کە ئەکتەر بتوانێت تێیدا قوڵبێتەوە و ببێتە خاوەن دونیابینی تایبەت لەناو کارەکتەرەکاندا. کاری نووسەر تەنا وشە ڕیزکردن و دروستکردنی ڕووداو نییە، ێندەی لەناو وشەو ڕستە و ڕووداوەکاندا، چەندێک توانای قوڵبوونەوە و فەنتازیا و دونیابینی تێدایە، کە ڕێژیسور و ئەکتەر بکاتە خاوەن پرسیار و ڕوئیای تایبەت بۆ گەڕان و قوڵبوونەوە بەناو کارەکتەرەکاندا. ئەوەی کە اوکاری ئەم جۆرەیە لە زمانی شانۆیی، خودی بابەتەکەیە، خودی زر و بنەما فەلسەفیی شانۆگەریەکەیە، کە مەسەلەی گوناـ و گونبارکردنە. ئەم شانۆگەرییە کێشەی ەموو مرۆڤایەتیە، کێشەی ەموو نەتەوە و کولتورێکە جا لەەر شوێنێکی ئەم دنیایە بێت. لە ڕووی ناوەرۆک و ێزی زمانەوە یچی کەمترنییە لە شانۆگەرییە جیانی و نووسینی نووسەرە جیانیەکانی دیکەی دونیا. لەم شانۆگەرییەدا زۆرجار بەر ەندێک مەنەلۆگ دەکەویت کە ەمان چێژ و ەمان ێزی شانۆگەرییەکانی شکسپیر و سترێندبێرگ و چیخەفیان ەیە .
بەشێوەیەکی گشتی زمانی شانۆیی لە شانۆگەرییە کوردیەکاندا، زمانێکی ڕووکەش و سادەیە و توانای خەیاڵ و قوڵبوونەوەی تێدانییە. نەفەسی نووسەر کورت و توانای داڕشتنی مەنەلۆگ و دیالۆگەکان، دوورن لە مەودای زر و بونیادی فەلسەفی و سایکۆلۆژییەوە .
لێرەوە دەتوانین بڵێین کە بۆ قسەکردن لەسەر بەکولتورکردنی شانۆ، جگە لە کاری پەروەردە و فەلسەفی کولتوری دەسەڵات و میدیا، خودی نووسەری شانۆیی خۆیەتی کە دەتوانێت نەتەوەیەک بکاتە خاوەن شوناسی شانۆیی .
میشێل فۆکۆ و دەسەڵات لە شانۆگەری بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناان!
(دەسەڵات فەزایەکی تایبەتی بۆ ەڵبژاردنەکانمان دروست دەکات، لەوێدا بە کۆمەکی تۆڕێکی ئاڵۆز لە زانست و کۆنترۆل پێکەوە ئێمە دەگەیەنێتە قەناعەتێک، گوتارێک وەک ەقیقەت وەربگرین و گوتارێکی دی وەک درۆ، گوتارێک بکەینە بەشێک لە ڕەفتار و دونیابینیمان، گوتارێکی دیکەش دووربخەینەوە و بیری لێنەکەینەوە، واتە لەبری ەقیقەت پرۆسەی بە ەقیقەت وەرگرتن ەیە ( ئیمان و جەنگاوەرانی، بەختیار عەلی).
کورتەی شانۆگەرییەکە
مستەفا ڕێبەر کەسایەتی سەرەکی ناو شانۆگەرییەکەیە، مستەفا فەرمانبەرێکی ئاسایی کتێبخانەی گشتی شارە. ڕۆژێک لەدوای تەواوبوونی کاری ڕۆژانەی، لە دەرگای کتێبخانەدێتە دەرەوە و لەلایەن چەند کەسێکەوە دەگیرێت و بێ سەروشوێن دەکرێت. دواجار مستەفا لەناو زیندانێکدا خۆی دەبینێتەوە. مستەفا ڕێبەر کەسێکی بێ گووناـ و بێ تاوانە و یچ تاوانێک لە خۆیدا شک نابات و نازانێت لەسەر چی زیندانی کراوە. دەسەڵات ەمیشە بە گومانەوە لە مرۆڤە بێ گوناـ و و بێ تاوانەکان دەڕوانێت. ناکرێت و نابێت کەسێك لە ژیانیدا گوناێک یان تاوانێکی نەکردبێت. دەسەڵات بۆ ڕزگارکردنی خۆی لەم ترس و گومانە، بۆ کۆنترۆڵکردنی مرۆڤە بێگوناـ و بێ تاوانەکان، پێویستی بە چەندین دەزگا و بەڕێوەبەرایەتی تایبەت ەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەی کێشەی بێگونای و بێتاوانییان ەیە. بەواتەیەکی تر دروستکردنی دەزگایەک کە کاریان بە گوناکردنی بێ گوناەکان و تاوانبارکردنی بێ تاوانەکانە، لە ڕێگای ۆنینەوەی چیرۆکی خەیاڵی و دروستکردنی دۆکومێنت و ئارگومێنتی سەیر و سەمەرە بۆ مرۆڤە بێ تاوانەکان، تا کارێک دەکەن کە ئەو چیرۆکە خەیاڵساز و کەیسە نادروستانە ببێتە ەقیقەتێک و وەک ڕاستییەک وەرگیرێت (لەبری ەقیقەت پرۆسەی بە ەقیقەت وەرگرتن ەیە).
بە مەبەستی لێکۆلێنەوە لە تاوانەکانی مستەفا ڕێبەر، دوو فەرمانبەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە کێشەی بێتاوانی، سەردانی زیندان دەکەن .
فەرمانبەری یەکەم: بەرێز مستەفا ڕابەر ئیشی ئێمە لەوەدا کورت دەبێتەوە دژ بە ەستی بێتاوانی خەبات بکەین، کێشەی ەستکردنی مرۆڤەکان بەبێتاوانی کێشەیەکی جیانییە، وەک کێشەی ژینگە و کێشەی تیرۆر .
بە درێژایی لێکۆڵینەوەکە مستەفا بەرگری لە بێتاوانیی خۆی دەکات، بەڵام فەرمانبەرەکان بۆی ڕووندەکەنەوە، کە ەرکەسێك ەست بە بێتاوانی بکات، واتە کەسێکی تر بە تاوانبار دەزانێت، کە لەوانەیە ئەو تاوانبارە دەسەڵات بێت. تاوانبارکردنی دەسەڵاتیش بە ۆکاری ەستکردنی مرۆڤەکانە بە بێتاوانی، دەبێتە تاوان بەرامبەر بە دەسەڵات. بە واتایەکی تر دەرەنجامی ەستکردنی مرۆڤەکان بە بێتاوانی، خۆی لە خۆیدا گوناـ و تاوانبارییە، بۆیە مرۆڤە بێتاوانەکان بەبێ ئەوەی بە خۆیان بزانن تاوانبارن .
قۆمیسەر: کەواتە دەتەوێت بڵێیت من ەست بە گوناـ و تاوان ناکەم، چوونکە گونابارەکان دەوڵەت و دەسەڵات و سەرمایەدارەکانن؟ !
دەسەڵات دەیەوێت لە ڕێگای سێ کەسایەتییەوە، کە پێکاتوون لە دوکتۆرێکی دەروونناسی و کەسایەتییەکی ئاینی (مەلایەک) و میدیاکارێکی سەر بە دەزگایەکی تەلەفزیۆن، کە ەرسێکیان سەر بە سێ دەزگای جیاوازی سەر بە دەسەڵاتن و دەیانەوێت کەیسێکی خەیاڵی و دروستکراو، بکەنە ەقیقەتێکی باوەرپێکراو بۆ تاوانبارکردنی مستەفا ڕێبەر .
لەژێر فشارێکی دەروونی زۆردا و بێزاربوونی مستەفا لە چەندین جار لێکولێنەوە، بڕیاردەدات تاوانێک بۆ خۆی دروست بکات. تاوانێکی خەیاڵی، کە کتێبخانەی گشتی شار بەپلانی مستەفا و بەدەستی خۆی سوتاندوویەتی .
مستەفا لەو باوەڕەدایە ئیتر لێرەدا کێشەکە کۆتایی دێت و سزای تاوانەکەی خۆی وەردەگرێت، بەڵام کێشەکە لێرەدا کۆتایی نایەت، دەبێت مستەفا بۆ ماوەی دوومانگ لەزیندان بکرێتە دەرەوە، بۆ ئەوەی خۆی چەند شایەتێک بدۆزێتەوە و شایەتی بدەن کە کتێبخانەی گشتی بەدەستی مستەفا ڕێبەر سووتاوە .
بەشێکی تری شانۆگەرییەکەدا قسەکردنە لەسەر ژنەکەی مستەفا ڕێبەر، ژنەکەی مستەفا لەسەر بێگونای دەستگیر کراوە، بەڵام ژنەکەی ەر زوو فریای خۆی دەکەوێت و تاوانێکی بۆ خۆی دروستکردووە، ئەویش تاوانی خیانتکردنەیەتی لە مستەفای مێردی .
ئێستا ئەم ژن و مێردە ەردووکیان لەدەروەی زیندانن، ەریەکەیان دەبێت چەند شایەتێک بۆ تاوانەکەیان بدۆزێتەوە تا ببێتە جێگای باوەڕی دەسەڵات و لە زیندان ڕزگاریان بێت. ئەوکاتەی پێکەوە لە ماڵەوەن، ژنەکەی داوا لە مستەفای مێردی دەکات تا ببێتە شایەت بەسەریەوە کە خیانەتی لێکردووە، ژنەکەشی ببێتە شایەت کە مێردەکەی کتێبخانەکەی سووتاندووە .
من لێرەدا کۆتایی بە گێرانەوەی شانۆگەرییەکە دەێنم، تا خوێنەر خۆی شانۆگەرییەکە بخوێنێتەوە و بزانێت کۆتایی شانۆگەرییەکە دەگات بەچی. ئەوەندەی من دەمەوێت لێرەدا لەسەری بدوێم، پەیوەندیی نێوان دەسەڵات و ەقیقەتە، فۆرمی دەسەڵات و پەیوەندی بە تاکەکانی کۆمەڵگەوە لە ناو دونیای مۆدێرنەدا، ئەو کاتی ئەقڵ دەبێتە سێنتراڵ، ئەو کات کە زانستەکان بە گشتی و زانستی مرۆڤایەتی و سایکۆلۆژی بە تایبەتی دەخرێتە خزمەت کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکانەوە. دیواری زیندانەکان بەرزتر و قەبارەی شێتخانەکان گەورە و گەورەتر دەبن .
بەختیار علی لە ڕوانگەی ئەم شانۆگەرییەوە، دەیەوێت فۆرمێک لە دەسەڵاتمان نیشان بدات، دەسەڵاتێک کە سەر بە دونیای مۆدێرنەیە، دەسەڵاتێک کە کار لەسەر نێنی دەکات و مانەوە و بەردەوامبوونی قەڵەمڕەوی خۆی لە نێنی پارێزیدا دەبینێتەوە. دەسەڵات ەمیشە دەبێت خاوەنی نەزانراوێک بێت، دەبێت شتێکی لەتاریکیدا شاردبێتەوە و پێیەکی لەناو غەیبانییەتدا و پێیەکی تری لەناو واقیعدابێت. ئەم جۆرە لە دەسەڵاتە، بەردەوام بەو گوتارەوە پەیوەستە کە ەمیشە پێمان دەڵێت، ئێمە بە نادیاری و لەناو ژوورە تاریکەکانی کۆشکدا، دوور لە چاوی ئێوە، خەریکی پلانڕێژی و دابینکردنی سەقامگیری و وەدەستێنانی خۆشگوزەرانییەکانی ئێوەی اوڵاتین .
"دەسەڵات تەنا ێزیک بووە بۆی ەبێت خاوەنی نێنی و خاوەنی ێزی ئاشکراکردنی نێنی بێت/ بەختیار علی لە کتێبی ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس ".
دەسەڵات چەندێک ئیش لەسەر نێنی و نێنی پارێزی خۆی دەکات، ێندەش بەدوای ئاشکراکردنی نێنییەکانی ئەوی تری ناو کۆمەڵگەیە. بەختیار عەلی لەم شانۆگەرییەدا ئیش لەسەر ئەو فۆرمە لەدەسەڵات دەکات کە ەوڵی دۆزینەوەی نێنییەکان دەدات و لە ڕێگای نێنییەکانەوە بێگوناەکان دەکاتە گونابار و بێتاوانەکان دەکاتە تاوانبار، واتە بەمیکانیزمێک کار دەکات کە ەموو تاکێک ەست بە گوناباریی خۆی بکات. دەسەڵات بۆ پراکتیزەکردن و گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی، پێوسیتی بە کۆمەڵێک دام و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتی تایبەت ەیە. دەسەڵات دەیەوێت دەسەلاتێکی ڕێکخراوەیی و ئۆرگانی بێت و ەر یەک لەو دەزگا و ڕێکخراو و ئۆرگانانە خاوەن ێز و دەسەڵاتی تایبەت بەخۆی ەبێت. دابەشکردنی دەسەڵات بەسەر کۆمەڵێک ێز و گرووپ و دەزگای تایبەتدا، لە پێناو دروستکردنی ەیمەنەتی ێزێکە لە تاریکیدا،بەڵام ەستکردن بە ترسی کۆنترۆڵکردن، ێزێک بە نادیاری، بەڵام ەمیشە لەگەڵتایە .
بەختیار عەلی لەم شانۆگەرییەدا نومونەی کۆمەڵێک ڕێکخراوی مەدەنی و کۆمەڵە و دەزگای دیسپلینکراومان پێدەناسێنێت، کە سیستەماتیکین و لەخزمەت دەسەڵاتدا کاردەن، بە پلان و پرۆژەی تایبەتەوە ئیش لەسەر کۆنترۆلکردنی مرۆڤەکان و دەستەمۆکردنیان دەکەن. دەسەڵات دەیەوێت لە ڕێگای ئەم دەزگایانەوە بچێتە ناو ەموو وردەکارییەکانی ژیانی تاکەکانی ناو کۆمەڵگەوە .
میشێل فۆکۆ قسە لەسەر فۆرمێکی نوێ لە دەسەڵات دەکات، کە ێزی دەسەڵات لەناو مۆدێرنەدا و لە دوای ڕۆشنگەرییەوە، شێوە ەڕەمییەکەی خۆی لەدەستداوە، دەسەڵات ێزێک نییە لە سەرەوە بۆ خوارەوە بە شاقوڵی شۆڕبووبێتەوە، بەڵکوو دەسەڵات کۆمەڵێک ێزە و بە شێوەیەکی ئاسۆیی دابەش دەبێت .
دەسەڵات لە ەموو شوێنکدا بە نەبینراوی بوونی ەیە، لە ناو خێزان و قوتابخانە و نەخۆشخانە و ناوپاس و تەکسی و ناو شوێنە گشتی و تایبەتیەکاندایە، تا ئەوەی دەسەڵات دێتە ناو سێکسیشەوە. لە کتێبی سێوی سێەمدا بەختیار عەلی بەم شێوەیە دەسەڵات لای میشیل فۆکۆ ڕوون دەکاتەوە "دەسەڵات لەفەردەوە دەرناچێت و بەسەر فەردێکی دیکەدا بکەوێت، واتە وەک گولەیەک نییە لە سەرچاوەیەکەوە دەرچێت و بەر نیشانەیەک بکەوێت. دەسەڵات پتر وەک تۆپێک وایە کە کۆمەڵێک یاریزان لەگەڵ یەکتریدا یاری پێدەکەن، لە یەکدی وەردەگرن و دەیدەنەوە بەیەکتری، تۆڕێکی گەورەی پەیوەندی دروست دەکات، کە ئەو تۆڕە سروشتی فەزای کۆمەڵایەتی دیاری دەکات، بیرکردنەوە و ڕەفتار و پەیوەندی سوبژێکت بەخۆشیەوە دەستنیشاندەکات/ سێوی سێەم بەختیار عەلی ".
دەسەڵات لەشانۆگەری بۆدۆزەخ، ئەی بێگوناان ڕەنگدانەوەی فۆرمێکە لە دەسەڵاتی ناو دونیای مۆدێرنە کە لەسەر بنەمای دانپێدانان بە دەسەڵاتدا بونیادنراوە، بە مانایەکی دیکە دەسەڵات پێویستی بەوە ەیە ڕەوایەتی پێببەخشرێت و دانیپێدابنرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە دابەشبوونی ێز و یاریکردنە بە ێزەکان، کە ئەم ێزانە لە نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراو و کەسایەتیدا دێت و دەچێت و دەیدەنەوە بەیەکتری. کۆمەڵە ێزێک کە کار لەسەر کێشەی بێگوناەکان دەکەن بۆ بە گونابارکردنیان .
بەختیار عەلی لەم شانۆگەرییەدا، لە ڕێگای سێ کارەکتەرەوە کە سەر بە سێ دەزگا و بەڕێوەبەرایەتی جیاوازی ناو دەسەڵاتن، دەیانەوێت لەژێر فشارێکی زۆری دەروونی و ئاینیدا، مستەفا ڕێبەر بکەنە کەسێکی گونابار. ئەو دەزگا و ڕێکخراوانەی کە کار لەسەر ئەم دۆسییەیە دەکەن، کەسانی نەخوێندەوار و ساویلەکە نین. ئەو جۆرە جەلادانە نین کە لە ڕێگای ێز و قوڵ و بازووەوە، زیندانییەکان چاوترسێن بکەن. پۆلیسێکی نەخوێندەوار نین بە دارێکەوە بەسەر سەری زیندانییەکەوە ڕاوەستابن، کۆمەڵێک مافیا و چەتە و چەقۆوەشێن نین، بەڵکوو ەریەک لەم کەسایەتیانە خاوەن مەعریفەن بەپێی ئاستی خوێندنیان، خاوەن بنەمایەکی زانستی و میتۆدێکی ئەکادیمین، خاوەن بڕوانامە و پسپۆرین لە بوارەکانی خۆیاندا، ئەم سێ کەسایەتییە لە پزیشکێکی دەروونی، میدیاکارێک و پیاوێکی ئاینی پێکاتوون. لە سەرو ئەمانەشەوە کەسێك ەیە بەناوی قۆمیسەر کە پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکانە لە دۆسیەی مستەفا ڕێبەردا .
قۆمیسەر: ەست نەکردن بە گوناـ لەوەوە اتووە، کە پێتوایە خەڵکی تر تاوانبارن، بۆ نموونە سەرۆک تاوانبارە، حیزبە سیاسییەکان، خاوەن کار و پیشەکان تاوانبارن. مەترسیی مرۆڤگەلێک کە ەست بە گوناباری ناکەن، ئەوەیە دەبن بە مەترسی بۆسەر کۆمەڵگە .
بە تێروانینی فۆکۆ دروستکردنی زیندان بۆ تاوانباران، دروستکردنی نەخۆشخانە بۆ شێتەکان لە دەسەڵاتی ناو مۆدێرنەدا، دوو پەیامی ەیە، یەکەم لە ڕوانگەی دەسەڵاتەوە ئەو کەسانە دەبنە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ کۆمەڵگە و خودی دەسەڵاتیش. پەیامی دووەم جیاکردنەوەی ئەقڵانییەتە لە نائەقڵانییەت یان جیاکردنەوەی ئەوی شێت لە ئەوی ئاقڵ، ئەمەش لەپێناو ڕەوایەتیدانە بە ئەقڵ وەک ەقیقەتێکی ڕەا و سێنتراڵ، کە سەرچاوەی ەموو زانست و پێشکەوتنێکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەقڵێک کە توانای ەموو لێکدانەوەیەکی ەیە .
"لای فۆکۆ شێتی ئەو جەمسەرە پێچەوانەیە کە ئەقڵ بۆ خۆی دروستی دەکات، ئەو ساتەی ئەقل شێتی لە خۆی جیادەکاتەوە لەگەڵ ئەو جیاکارییەدا، سیستم چاودێری و کۆنترۆڵی گەورە دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی شەرعیەتی پێببەخشێت. بەڕای فۆکۆ، ئەقڵی ڕۆشنگەری ئەقڵێکی کۆنترۆڵکەرە، لەگەڵ مۆدێرنەدا زانستە مرۆڤایەتییەکان لەدایک دەبن، ئەو زانستە لە بنەڕەتدا ڕۆڵێکی گرنگ لە داڕشتنی سیستمی سەرتاسەری کۆنترۆڵدا دەبینێت. بەختیار عەلی / ئیمان و جەنگاوەرانی ".
لە شانۆگەری "بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناان"دا، بە ڕوونی دەسەڵاتێک دەبینین کە کار لەسەر سڕینەوەی کەسایەتی و کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکان دەکات، بەڵام بەختیار عەلی خوێندنەوەیەکی تر و تێروانینێکی تری ەیە بۆ فۆرمێکی نوێتری دەسەڵاتی ناو مۆدێرنەدا. بەختیار ئیکتیشافێکی تر و نێنیەکی تری ناو دەسەلاتی مۆدێرنەمان نیشان دەدات، بەختیار عەلی دەیەوێت بڵێت کە لە مۆدێرنەدا تەنا شێت و تاوانبارەکان مەترسی نین بۆ سەر کۆمەڵگە، بەڵکوو بێگوناەکانیش ەمان مەترسیی شێتەکان و تاونبارەکانیان ەیە بۆ سەر دەسەڵات. بەمانایەکی دیکە دەسەڵات سەرجەم کۆمەڵگە بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر خۆی. ئەگەر تاک بە تاک و سەرجەم مرۆڤەکان ەست بە تاوان و شەرمەزاری نەکەن لە ئاست دەسەڵاتدا، سوبژێکت لە نێوان مەعریفە و دەسەڵاتدا دەبێتە سوبژێکتێکی پاسیف و دەستەپاچە. ئەم فۆرمە لە دەسەڵات کۆی ڕۆژەلاتی ناوەڕاست دەگریتەوە، ئەو دەسەڵاتانەی کە تا سەر ئێسقان کۆنەپەرست و سەلەفین و لەناو بەرگی مۆدێرنەدا و بە تەکنەلۆژیای مۆدێرنە سوبژێکتی پاسیف و بێدەسەڵات بەرەم دەێنن. سوبژێکتێک کە ەمیشە خۆی بە قەرزداری دەسەڵات بزانێت و دەسەڵاتیش ەق و مافەکانیان وەک پاداشت بەسەردا دابەش بکات .
"دەسەڵات لای فۆکۆ تەنا دەسەڵاتە گەورەکان وسیستمی ئیشکردنی دەڵەت ناگرێتەوە، بەڵکوو ژمارەیەک پنتی بێشومار مایکرۆدەسەڵات دەگرێتەوە. واتە دەسەڵات لەیەک جێگاوە ڕاێڵ ناکرێت و بە تەنا لەیەک شوێن ویەک کەسەوە پراکتیک ناکرێت، بەڵکوو ژمارەیەکی زۆر بکەری جیاواز لە تۆڕێکی کراوەی پەیوەندی و کارلێک دەسەڵات دروستدەکەن./کتێبی سێوی سێەم ".
لە شانۆگەری بۆ دۆزەخ،ئەی بێگوناان، تەواوی ئەو ژمارە زۆرە لە مایکرۆدەسەڵات دەبینین. ئەو ژمارە لە بکەری جیاواز و تۆڕی جیاواز دەبینین، کە ئیش لەسەر پاسیفکردن و بە تاوانبارکردنی مستەفا ڕێبەر دەکەن، بەڵام بەبێ بەکارێنانی توندوتیژی و ئازاری جەستەیی، بەڵکوو لە ڕێگای دەسەڵاتێکی کراوەی خاوەن چەندین کەناڵ و دەزگا و بنکەی جیاوازەوە کە بە پلانی اوبەش کاردەکەن و بە اوکاریی کەسانی دەروونناس و پسپۆڕی کۆمەڵناسی و میدیاکار و کەسانی ئاینپەروەر .
میدیاکار: خۆمت پێ دەناسێنم. پیشەکەم میدیاکارە، ئیشم ئەوەیە لەگەڵتدا چیرۆکی تاوانەکانت بە جۆرێکی مەعقوڵ بۆ خۆت، بۆ خۆم، بۆ قۆمیسەرە بەڕێزەکان، بۆ خانەوادەکەت و بۆ ڕای گشتی داڕێژمەوە .
پیاوی ئاینی: منیش دەبینیت لە پیاوانی خودام، بەرپرسم لە ئیمانی ڕاست و دروستی خەڵک .
پزیشکی دەروونی: بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە تۆ بۆ ەست بە گوناە تایبەتییەکانی خۆت ناکەیت؟
بەختیار عەلی لە ڕێگای ئەم سێ کەسایەتییەوە دەیەوێت پێمان بڵێت کە مۆدێرنە تا ئێستاش پێیەکی لە عەلمانیەتدایە و پێکەی تری لەسەلەفیەت و غەیبانیەتدایە، بەوەی کە مۆدێرنە تا ئێستاش بە میکانیزم و تەکنیکی پێش مۆدێرنە کاردەکات و تەنا لە فۆرمدا گۆڕاوە کە لەبری ئەوەی ئیعتراف بۆ قەشەیەک بکرێت لە کەنیسەیەکدا، ئێستا بۆتە دەروونناسێک، میدیاکارێک، کۆمەڵناسێک یان پیاوێکی ئاینی .
دوای ئەوەی ەوڵێكی زۆر دەدەن تا گوناێک لە مستەفا ڕێبەردا بدۆزنەوە، بەڵام ناگەنە یچ ئەنجامێک، ەربۆیە ناچار لە ڕێگای دکتۆری دەروونییەوە دەگەڕێنەوە سەر تەمەنی منداڵی، پرسیارکردن لەسەر شێوەی ژیان و ژیانی خێزانی .
پزیشکی دەروونی: پێم بڵێ مستەفا کە باوکت مرد تەمەنت چەند بوو؟
مستەفا: بەڵام ئەوە چ پەیوەندییەکی ەیە؟ تەمەنم دوازدە ساڵ بوو .
پزیشکی دەرونی: تەمەنێکی تەواو گونجاوە، بۆئەوەی ەست بە گونابکەیت، ەستبکەیت تۆ باوکت کوشتووە .
مستەفا : ەستێکی وەام نییە بەڕێزم ........باوکم بەڕووداوی اتووچۆ مرد .
پزیشک: واتە پێت خۆش بوو مرد، وانییە؟
مستەفا: بێگومان پێم خۆش نەبوو.......ەستمکرد ژیان گوناێکی دەرەق من و خێزانەکەم کردووە .
میدیاکار: ئاخۆ ەستت بە بەختەوەری دەکرد کاتێک ەستتدەکرد ئەوانی تر گونابارن و تۆ گوناابار نیت؟
مستەفا: بەڕێزم بەو جۆرە بیرم نەدەکردەوە، زارۆیەکی دوازدە ساڵ بووم، چەند سەعاتێک گریام و دواتر چووم بۆ یارکردن لەگەڵ اوڕێکانم .
پزیشک: (ڕوو دەکاتە پیاوی ئاینی و میدیاکار) ەستەکەم بەڕێزان سەرەداوێکمان دەستکەوتووە .
پیاوی ئاینی: ئەی ئێستا ەست بەگوناـ ناکەیت کە تەنیا دوای دوو سەعات لەمردنی باوکت دەستتکردووە بە وازی و بەزم و کەیفکردن؟
مستەفا: بەڕێزم من بۆم ڕوونکردیتەوە کە تەمەنم تەنیا دوازدە ساڵ بوو .
لە ڕوانگەی ئەم دیالۆگانەی ناو شانۆگەرییەکەوە، ئێمە لەناو دەسەڵاتێکداین کە کار لەسەر زانست دەکات، بەو مانایەی کە دەسەڵات مەعریفە بەرەم دەێنێتەوە، بەڵام مەعریفەش وەک ەر میکانیزمێکی تر لە ڕێگای کۆمەڵێک دەزگا و بە کۆمەڵێک تەکنیکی جیاوازەوە دەچێتەوە خودی خزمەتکردن بە دەسەڵات .
ئەگەرچی لە مۆدێرنەدا جیاکردنەوەی ئاین لەدەسەڵاتی سیاسی وەک پەیامێک بەیان کرا، بەڵام ئاین لە مۆدێرنەدا جارێکی تر و لە فۆرمێکی تردا خۆی دووبارە کردەوە، ئاین وەک پەیوەندییەکی تەنای نێوان خودا و مرۆڤەکان نەمایەوە، بەڵکوو بووە بەشێك لە ژیان و جوانترکردنی پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان، بەڵام لەپاڵ ئەم وێناکردنە نوێیەشدا بۆ ئاین، ئەرکێکی تریشی ەبوو کە ئەویش وەک ئامرازێك بەکار ێنراوە بۆ داپۆشینی عەیبەکانی دەسەڵات و پاساو ێنانەوە بۆ یاسا و ڕێساکانی دەسەڵات و کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکان .
پیاوی ئاینی : دکتۆر گیان تکایە، ئەگەر مرۆڤێک ئیمانی بە خودا ەبێت، ئەوا ئیمان بە گوناباریی خۆشی دەنێت، خودای گەورە بۆیە نوێژ و تاعەت و ڕۆژووی بەسەردا سەپاندوین، تا لەنێوان ەموو گوناێک و گوناێکی تردا کاتی پێویستمان بەدەستەوەبێت تا خۆمان پاکەینەوە .
میدیاکار: دەمخۆش بەڕێزم، یەکەم چیرۆک و ەقایەتێک مرۆڤ گێڕابێتییەوە لەسەر گوناەکانی خۆی بووە، گەر گوناـ نەبووایە کاری ڕاگەیاندن نەدەبوو، سەعاتێک سەیری تەلەفزیۆن بکە، سەعاتێک گوێ لە ڕادیۆبگرە، ڕۆژنامەیەک بگرە بەدەستەوە و بیخوێنەرەوە، ەموویان سەرتاپا باسی گوناەکانی ئینسان دەکەن .
ئیتر ئەوە دەسەڵاتە ەموو ێزەکانی بەسەر چەند ئۆرگان و ڕێکخراو و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتی جیا جیادا دابەشکردووە، تا بتوانێت چۆنی بوێت و چۆنی پێخۆشە ئاوا مرۆڤەکان کۆنترۆڵ بکات و چۆنی بیەوێت وەک ئامرازێک بەکاری بێنێت .
بۆچوونەکانی فۆکۆ لەمەڕ دەسەڵات لەم شانۆگەرییەدا لە چەندین گۆشەنیگاوە بەڕوونی ڕەنگیداوەتەوە، کاتێک فۆکۆ دەڵێت دەسەڵات شاقوڵی نییە و تەنا لە سەرەوە شۆڕنابێتەوە بۆ خوارەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەشەوە کاردەکات کە لە خواریشەوە توانای بڕیاردان ەیە. ئەم بۆچوونە بە ڕوونی لە کەسایەتی ژنەکەی مستەفا ڕێبەردا ڕەنگی دەداتەوە، ژنەکەی مستەفا وەک ەر تاکێک خاوەن بڕیارە و دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەکار بێنێت بۆ ئەوەی مستەفا ڕازیبکات تا گوناێک بۆ خۆی دروستبکات، لەبەرئەوەی ژنەکەشی خۆی لەبەرامبەر دەسەڵاتدا بە گونابار و تاوانبار دەزانێت. لەدواجاردا بڕیار و دەسەڵاتی ژنەکەی کاریگەریی خۆی دەبێت بەسەر مستەفاوە .
لە دیمەنی چوارەمی شانۆگەرییەکەدا، جەمیلەی ژنی مستەفا اتۆتە سەردانی .
جەمیلە: ئۆـ مستەفا ...مستەفا گیان چەند خۆشبەختم دووبارە دەتبینمەوە، چەند دڵخۆشم .
مستەفا: جەمیلە باوەڕناکەم ئەمە تۆبیت، چۆن ڕێگایان دایت بێیتە ژوورێ ...
دوای گفتگۆیەکی زۆری نێوان مستەفا و ژنەکەی، دواجار ژنەکەی زۆر لەمستەفا دەکات کە تاوانێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت .
جەمیلە: ئەوە بکە کە دەیانەوێت، بڵێ گونابارم، بڵێ شتێكم کردووە لێی پەشیمانم .
مستەفا: جمیلە پێم بڵی چۆن گەیشتیتە ئێرە؟
جەمیلە: منیش گیراوبووم ...
مستەفا: جەمیلە پێم بڵی چییان لێکردویت؟
جەمیلە: مستەفای خۆشەویست من بەئیرادەی ئازاد و بڕیاری سەربەخۆیی خۆم اتووم، پێت بڵێم لە چوار چێوەی خێزانی خۆماندا وەک ژن و مێرد، بەتۆ و بە اوسەرگیریمانەوە وەفادار نەبووم .
مستەفا: دەتەوێت بڵێیت چی؟
جمیلە: ئێستاش ەست بەتاوانێکی گەورە دەکەم بەرامبەر بەتۆ، بەرامبەر بە دین و عادات و کەلتورمان ...
من پێخەفی اوسەرگیریم پیسکردووە، دەتوانیت بمکوژیت
لێرەدا ژنەکەی مستەفا ئیعتیراف دەکات کە خیانەتی لە مێردەکەی کردووە. دەمانچەیەکیشی ێناوە لەگەڵ خۆی تا مستەفا ەر لەوێدا بیکوژێت، بەڵام مستەفا لەم یارییە تێگەیشتووە، کە ئەمە زیاتر پلانێکە بۆ ئەوەی مستەفا بخەنە داوێکەوە بۆ تاوانبارکردنی .
بەختیار عەلی بۆ سەلماندنی قسەکەی فۆکۆ، کە توانای بڕیاردان و دەسەڵاتی بڕیاردان لە کەسانی خوارەوە و دەرەوەی دەسەڵات ێز و پێگەی خۆی ەیە، لە کتێبی سێوی سێەمدا لەسەر زمانی فۆکۆ ڕووداوێک دەگێڕێتەوە کە دەسەڵات لەسەردەمی پاشایەتیدا لە فەڕەنسا کە بەتەکنیکی نامەی سەرمۆر نووسراوە، وە ئەم نامەیە لە لایەن ئەندامانی خێزانەوە دەنووسرا بۆ دەستگیرکردنی کەسێکی نزیکی ناو خێزانەکە، دەبووایە بە بەڵگەوە بیسەلمێنن ئەو ئەندامە شایەنی زیندانیکردنە، واتە بڕیاری گرتن بە بڕیاری دەسەڵات نەبووە، وە بۆ بەردانیشی دەبووایە جارێکی تر لە ڕێگای نامەیەکی تری سەرمۆرەوە داوا لە پاشا بکرایە بۆ ئازادکردنی لە زیندان. واتە گرتنی کەسەکە و بەردانیشی لە سەر بڕیاری دەوڵەت نەبووە. ئەوی لەم شانۆگەرییەدا جیاوازە ئەوەیە کە مستەفا دەبێت خۆی بڕیای حوکمی خۆی بدات، دیارە حومکدانیش بەشێکە لەبوونی دەسەڵاتێک، مستەفا خۆی دەبێتە دەسەڵات و خۆی سزای تاوانباربوونی خۆی دەدات و سزادانەکەشی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دەسەڵات لە مەسەلەی سەپاندنی سزا بە سەر مستەفا ڕێبەردا بێلایەنە، ئەوە دەسەڵات نییە کە جۆری سزاکەی داوە بەسەر مستەفادا، لەناو دادگایەکی دەوڵەتیدا بڕیاری بۆ دەرنەکراوە، پارێزەرێکی دەوڵەتی بوونی نییە، بەڵکوو ئەوە مستەفا خۆیەتی و بە بڕیاری خۆی و بە دەمی خۆی سزاکەی خۆی دەخوێنێتەوە، دەسەڵات وەک خاوەن مافێک دەبێتە براوەی دۆسییەکە .
سەرچاوەکان :
شانۆگەری بۆ دۆخەخ،ئەی بێگوناان/بەختیار علی
سێوی سێەم/ بەختیار علی
ئیمان و جەنگاوەرانی/ بەختیار علی
ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس/ بەختیار علی