عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

  2021-05-02  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا زیاتر لە ٨٨ ملیۆن بەرمیل نەوت خۆشراوە و داهاتی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلاری بۆ خەزێنەی دەوڵەت گلداوەتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بڕی ٨٨ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار و ٣١٩ بەرمیل نەوتی خاوی هەرناردەی دەرەوە کردووە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، ئەو بڕە نەوتە هەناردە کراوە، بڕی ٥ ملیار و ٥٢٥ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاری بۆ خەزێنەی دەوڵەت گلداوەتەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە، بڕی نەوتی هەناردە کراوە لە کێڵگەکانی باشوریی عێراقەوە ٨٥ ملیۆن و ٥٣٤ هەزار و ٩١٦ بەرمیل بووە، بەڵام لە کێڵگەکانی کەرکوک بۆ سەر بەندەری جەیهانی تورکیا، گەیستووەتە دوو ملیۆن و ٨٦٣ هەزار و ٤٠٣ بەرمیل.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تێکڕای ناوەندی هەناردەکردن لە ڕۆژێکدا گەیشتووە دوو ملیۆن و ٩٤٧ هەزار، لە کاتێکدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ٦٢ دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشراوە.



ڕیکلام