نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  2021-05-03  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان تاڕادەیەک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی٥ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٦ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٣ دۆلار و ٣٣ سەنت دیاریکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە ٢ی٥ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٦ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٤ دۆلار بوو.

چەند هەفتە پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت.

ئەگەرچی لە مانگی ٣ی ئەمساڵدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.



ڕیکلام