لە گوندێکی پارێزگای کەهگولیە و بۆیرئەحمەد لە ئێران، هەورەبروسکە لە ماڵێکی دا و بەوهۆیەشەوە ماڵەکە بەتەواوەتی سووتا.
باقر قائیمی قائیمقامی شاری مارگۆن لە پارێزگای کەهگولیە و بۆیرئەحمەد بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای راگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ٢ی٥ی٢٠٢١، لە گوندی ئیسلام ئابادی سەر بە شاری مارگۆن، هەورەبروسکە لە سەعاتی کارەبای ماڵێکی داوە و ئەوەش بووەتەهۆی سووتانی ماڵەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە بەڵام سەرجەم کەلوپەلەکانی ناو ماڵەکە بەتەواوەتی سووتاون.