زانستی پزیشکی ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، کەمی مادەی ئاسن لە خوێندا دەبێتە هۆی قورسی گەیاندنی ئۆکسجین بۆ مێشک و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستکردنی فشارێکی زۆر و لەسەر جەستە بەگشیت و دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی.
بە گوێرەی ماڵپەڕی (هێڵس لاین) چەند شەربەتێک کە دەتوانیت بە ئاسانی لە ماڵەوە دروستیان بکەیت، بڕێکی زۆر مادەی ئاسنی پێویست بۆ جەستە دابین بکەیت.
شەربەتی سپیناخ:
بە باشترین خواردنەوە دادەنرێت، کە بڕێکی ئێجگار زۆر مادەی ئاسنی تێدایە، جگە لەوەی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە مەگنسیوم و ڤیتامین سی و ڤیتامین کەی و چەندین ڤیتامین و کانزانی سودبەخشی دیکە.
شەربەتی کولەکەی زەرد:
ئەو کولەکەیەی کە بەزۆری لە وەرزی زستاندا بۆ چێشتە کوردەوارییەکان بەکار دێت، دەوڵەمەندە بە مادەی ئاسنی پیویست بۆ جەستە و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر چارەسەرکردنی کەمخوێنی.
شەربەتی چەوەندەر:
بە یەکێک لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ئاسن و پۆتاسیۆم دادەنرێت، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر چارەسەرکردنی کەمخوێنی.
شەربەتی هەڵوژەی ڕەش: هەڵوژەی ڕەش بڕێکی زۆر لە مادەی ئاسنی تێدایە، جگە لەوەش کولەکەی زەرد دەوڵەمەندە بە مادەی مەنگەنیز و پۆتاسیۆم و ڤیتامین بی ٦ و ڤیتامین سی