ئێران: ئامادەین لە پیشەسازییە کارەباییەکاندا هاوکاری عێراق بکەین

  2021-05-03  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا ڕەجەبی مەشهەدی وتەبێژی سەنتەری نیشتیمانی بۆ چاودێری پیشەشازی کارەبا لە عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیا ئێرانییەکان ئامادەن لە بواری پێشەسازییە کارەباییەکاندا هاوکاری عێراق بکەن.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری مەشهەدییەوە بڵاویکردەوە، لە میانی سەردانەکەی ماجید حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق بۆ ئێران و ناوەندی چاودێری پیشەسازییە کارەباییەکانی ئێران، لایەنی عێراقی بەرچاو ڕۆشنکراوە لە دەستکەوتەکانی ئێران لە بواری کارەبا و کەمکردنەوەی زیانەکانی تۆڕی دابەشکردنی کارەبا.

ئەو لێپرسراوەی وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق، توانای کۆمپانیا ئیرانییەکان خراوەتە ڕوو لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێرە کارەباییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ڕاوێژکاری لە پێناو هاوکاریکردنی عێراق لەو بوارەداز

دوێنێ ماجید حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران، لەگەڵ هەریەکە لە رەزا ئاردکانیان وەزیری وزەی ئێران و بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.

ماوەی چەندین ساڵە عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکان وزەی کارەبا و گازی  سروشتی پشتی بە ئێران بەستووە و هەردووکیان لەو وڵاتەوە هاوردە دەکات، لە ئێستاشدا بەغدا چەندین ملیۆن دۆلار قەرزای ئێران، لە بەرامبەر دابینکردنی کارەبا و گازی سروشتیدا.



ڕیکلام