نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بۆ زیاتر لە 42 دۆلار بەرزبووەوە

  2020-06-19  | 
ئابوری
نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاو جارێكی تری بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركرد و هەر بەرمیلێك نەوتی برینێتیش 42 دۆلاری تێپەڕاند.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 19ی حوزەیرانی 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانییەكان بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێكیشی بە 42 دۆلارو 32 سەنتەوە مامەڵەی پێوەكراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش بەراورد بە نرخی رابردووی، بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركردوە و هەر بەرمیلێكی بە 39 دۆلارو 64 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانییەكان دوای بڕیاری وڵاتانی بەشدار لەئۆپیك دێت، كە بڕیاریاندا كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ ماوەی مانگێكیكی تر درێژبكەنەوە، هەروەها دەستپێكردنەوەی كارگەكانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی لەوڵاتانی ئەوروپا كە لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و كۆرۆناوە لەكاركردن وەستابوون.



ڕیکلام