پەرلەمانی کوردستان خاڵێكی دیکەی بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی سبەینێ زیادکرد

  2021-05-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی کوردستان خاڵێكی تری بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی سبەینێی زیادکرد و ئەویش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان-عێراق)ە.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره ‌و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كراوه‌، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (12)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2021/5/5 زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:

بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان

بابه‌ت/ به‌یاننامه‌

به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی خاڵێك به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (12)ى رۆژی چوارشه‌مممه‌ رێكه‌وتی 2021/5/5، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ :

4. خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان-عێراق).



ڕیکلام