مەکسیک.. گیان لەدەستدان بەڕووداوى میترۆکە بۆ 25 کەس بەرزبویەوە

  2021-05-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆی میترۆکەوە لە مەکسیک بۆ 25 کەس بەرزبویەوە، هۆکارى ڕوداوەکەش بۆ پابەندنەبونى میترۆکە دەگەڕیتەوە بەکاتى هاتن وچونیەوە.

شەوى رابردوو لە نزیک وێستگەیەکى باشورى مەکسیکۆ سیتى پایتەختى مەکسیک و لە ساتەوەختى تێپەڕینى میترۆیەک، پردێک داڕماوە و لە ئاکامدا دەستبەجێێ ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

کەناڵى 24ى ڕوسیا بڵاویکردەوە، ژمارەى گیان لەدەستدان بەهۆى ئەو ڕووداوەوە بۆ 25 کەس بەرزبویەوە.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، لە نێو ئەو کەسانەى کە گیانیان لەدەستداوە مێردمنداڵێکى 12 ساڵان و چوار ژن و 20 پیاو هەیە، کە بەتەمەنترینیان 71 ساڵە.

بەهۆى ڕووداوەکەوە 67 کەسى دیکەش بریندارن و لە ژێر چاودێرى تەندروستیدان.

سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە کە هۆکارى ڕووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە میترۆکە پابەند نەبوە بە وادەى هاتن و چونى سیستمەکەوە و بەهۆیەوە لە هێڵی دیارى کراوى خۆى لایداوە و ئەو ڕووداوەى لێکەوتوەتەوە.


ڕیکلام