لە هێرشێکدا بۆ سەر باخچەیەکى ساوایان 8 کەس بەچەقۆ کوژران کە 3 منداڵن

  2021-05-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە هێرشێکدا بۆسەر باخچەیەکى ساوایان لە وڵاتى بەڕازیل 8 کەس لەلایەن گەنجێکەوە بە چەقۆ کوژران کە لە نێویاندا سێ منداڵ هەیە.

کەنالآ 24ى ڕوسیا لە زارى چەند سەرچاوەێکەوە لە وڵاتى بەڕازیل بڵاویکردەوە، گەنجێک لە وڵاتى بەڕازیل کە تەمەنى لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە، بە چەقۆ هێرشى کردوەتە سەر باخچەیەکى ساوایان، بەڵام سەرپەرشتیارى باخچەکە زۆربەى منداڵەکانیان لە ژوورێکى باخچەکەدا شاردوەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە کە، ئەو گەنجە بەچەقۆ 8 کەسى کوشتوە، کە لە نێویاندا سێ منداڵى خوار تەمەن دوو ساڵ هەیە.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکە ئەو گەنجە ویستویەتى خۆى بکوژێت و چەند چەقۆیەکى لە خۆى داوە، دواتریش ویستویەتى خۆى بشارێتەوە و لەلایەن دانیشتوانى ئەو شوێنەوە دەستگیرکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە. 


ڕیکلام