کوەیت ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانی کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان

  2020-06-19  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەوڵەتی کوەیت ئیدانەی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێرانی کرد بۆسەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی کوەیتەوە ڕایگەیاند "بە لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی جێگری دەوڵەتی کوەیت، هەموو دەستوەردانێک ڕەتدەکینەوە کە بکرێتە سەر سەروەری وڵاتانی عەرەبی دۆست، هەر بۆیە جەختدەکینەوە لە ڕەتکردنەوەی دەستوەردانەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر ناوچەکانی باکوری عێراق".

سەرچاوەکەی وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دەستوەردانانە پێشێلکاریەکی ڕەهایە بۆ سەروەری عێراقی دۆست و پێشێلکاری هەموو بنەما و یاسا و پەیڕەوێکی نێودەوڵەتییە، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر ئاسایش و ئارامی عێراق و ناوچەکە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا دەوڵەتی کوەیت جەختیکردووەتەوە لە وەستانەوە لە پاڵ دەوڵەتی عێڕاقی دۆست و پشتیوانیکردنی لە هەر ڕێوشوێنێک کە بیگرێتە بەر لە پێناو پاراستنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەیدا.



ڕیکلام