وێنە..هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک دەستیان بەسەر حەشارگەیەکی خۆراک و تەقەمەنی داعشدا گرت

  2021-05-07  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش وێنەی خوانێکی خۆیان لە دەوروبەری کەرکوک بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ هێزە عێڕاقیەکان هەڵمەتەکانیان بۆ ڕاوەدونانی ئەو چەکدارانە دەستپێکرد و توانیان شونی حەوانەوەکەیان ئاشکرا بکەن.

بەسام محەمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لەپارێزگای کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی وسوپا دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێک کردووە دژی چەکدارانی داعش لەناوچەکانی باشوری کەرکوک و توانییان ٧ بۆمبی چێنراو و ٢٠  مۆڵگە و تونێل وبەلەم بتەقێنینەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە هەڵمەتەکانیان توانیوانە، دەستبگرن بەسەر چەندین موشەک لە جۆری spG9 وکۆگایەکی پڕلەتەقەمەنیدا.

ئاشکرایشیکرد، لەناوچەی وادی شای لەباشوری قەزای داقوق، هەڵمەتێکی دیکەیان ئەنجامداوەو توانراوە، ٣ کۆگای گەورەی پڕ لەتەقەمەنی وچوار تونێل و١٥ بۆمبی دەستی و ٣ مۆبایل دەستی بەسەردا گیراو و ٦ بۆمبی چێنراویش تەقێنرانەوە، هەڵمەتەکەش درێژەی دەبێت .



ڕیکلام