تەندروستی کەرکوک: لەو 11 هاوڵاتیەی لە هیندستان گەڕاونەتەوە سیانیان کۆرۆنایانە

  2021-05-07  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لەو ١١ هاوڵاتیەی کە ئەمڕۆ لە وڵاتی هیندستانەوە گەڕاونەتەوە شارەکە، سیانیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان بوون.

 نەبیل بوشناق بەڕێوبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ١١ هاوڵاتی گەڕێندرانەوە شارەکە و سیانیان هەڵگر ڤایرۆسەکەن وخراونەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکیەوە لە سەنتەری تایبەت بە کۆڕۆنا لەناوچەی پیشەسازی کەرکوک.

ئاماژەیبەوەشکرد، کۆمپانیای غازی باکور هاوکاریان بووە لەو پڕۆسەیە و، پێداویستی وخواردنیان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە کەرەنتینە کردنەکردنیان بۆ دابین دەکات

سەبارەت بە چارەنووسی ئەوانیدیکەش، بەڕێوبەری تەندروستی کەرکوک وتی "دۆخی تەندروستی ئەو نۆ کەسەی دیکە باشە وکەرەنتین کراون".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە لەم ماوەیەی دواییدا پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستی بەشێک لەتیمە گەڕۆکەکان، بەگشتی ئاستی توشبووان بەکۆڕۆنا لە پارێزگاکە زیادیکردووە.

 لە کۆتایی وتەکنیدا بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک ڕاشیگەیاند، بەغدا ڕێگای پێداون جارێکی تر دەست بەنوێکردنەوەی ئەو گرێبەستانە بکەینەوە و بەشێوەیەکی مەیدانی هاوشێوەی پێشوو پشکنین لەشەقام وشوێنە قەڕەباڵغ وگشتیەکان ئەنجام بدەن .



ڕیکلام