لە 24 كاتژمێردا چوار كەس لە كەركوك بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

  2020-06-20  | 
 سۆران عەبدولکەریم
لەماوەی 24 كاتژمێردا لە شاری كەركوك چوار كەس بەكۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە ئەوەش زۆرترین ژمارەیە لە رۆژێكدا لە شارەكە تۆمار كرابێت.


زیاد خەڵەف جبوری بەڕێوبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بەوەكالەت، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار كەس لەكەركوك گیانیان لەدەستداوە و 67 كەسی دیكە تووشبوون و نۆ حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركراون.

بەڕێوەبەری وەكالەتی تەندروستی كەركوك وتیشی، لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆنا لە عێراق بۆ یەكەم جارە لەو شارەدا لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەو ژمارەیە گیان لەدەست بدەن.

ئەو وتیشی، لە ئێستادا ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە هەڵكشاندایە و كۆی تووشبووان گەیشتووەتە 603 كەس و تا ئێٍستاش لە نێویاندا 180 كەس چاكبوونەتەوە و 401 كەسیش لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە و كۆی گیان لەدەستدانیش بووەتە 22 حاڵەت.


ڕیکلام