ووبەهۆی تووشبوونی هەریەکە لەسەرۆکی شارەوانی هەولێر و جێگرەکەی و چەند لێپرسراو و فەرمانبەرێکی دیکەی شارەوانییەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوام لە سەرجەم شارەوانییەکانی هەولێر ڕاگیرا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، دوای تووشبوونی هەریەکە لە سەرۆکی شارەوانی هەولێر و جێگرەکەی و بەڕێوەبەری شارەوانیی2 و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر و چەند فەرمانبەرێکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرۆکایەتی و سەرجەم شارەوانییەکانی هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیارەکە پشت بەست بە خاڵی شەشەمی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوە.