نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا و لەبارەى پرسی موچە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە

  2020-06-20  | 
بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەبارەی پرسی بودجە و موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کۆبێتەوە .

کەمێک لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەردوو جێگرەکەى مستەفا سەید قادرو جەعفەر شێخ مستەفا گەیشتنە بەغدا.

بەپێى زانیاریەکان ئامانجى سەردانەکە بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتى هەرێم و عێراق سەردانى بەغدایە

 بڕیارە لەسەردانەکەدا سەرۆکى هەرێم بەجیا لەگەڵ هەریەک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبێتەوە.

سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بە یەکەم سەردانى ناوبراو دادەنرێت بۆ بەغدا لەدواى دەستبەکار بوونى مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق.



ڕیکلام