بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە باشووری پارێزگای کەرکوک، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
شایەتحاێێکی نزیک رووداوەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 6:30 ئێوارە روویداوە، کاتێک ئوتومبێلێک بە درێژایی دوو کیلۆمەتر روونساید تێپەریوە و بۆتە هۆی شلەژانی ئوتۆمبێلێکی دیکە لەجۆری ئۆپل ئۆمیگا، کە لەبەرامبەریدا هاتووە و خێزانێکی لەنێودابووە شۆفێری ئۆپلەکە کۆنترۆلی لەدەست داوە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبا و ئوتۆمبێلەکە بۆتە دووپارچەوە و ئەو رووداوەی بەدوای خۆیدا هێناوە،
ئەو شایەتحاڵە وتیشی ئۆتۆمبێلەکە ژن و مندالیشی تیادا بووە ئەوەی گیانی لەدەست داوە ژن وپیاو ومنداڵێکن و دۆخی تەندروستی دوانی تر لەسەرنیشنەکان نا جێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەو شۆفێرەی کە بۆتەهۆی شلەژانی ئەو خانەوادەیە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە .