میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئاهەنگێکی رۆژی لەدایکبووندا لە کۆلۆرادۆی ئەمریکا، پیاوێک شەش کەسی کوشت، کە یەکێکیان خاوەنی ئاهەنگەکە بوو و دواتر خۆشی کوشت.
میدیا جیهانییەکان لەزاری پۆلیسەوە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، کە رووداوەکە لەپاش نیوەشەودا روویداوە و پیاوەکە تەقەی کردووە، دەشڵێن، پیاوەکە کوڕەهاوڕێی یەکێک لە کوژراوەکان بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پیاوەکە کە چووەتە ئاهەنگەکەوە تەقەی کردووە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، دواتر تەقەی لەخۆی کردووە و خۆی بریندارکردووە و بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
لەو بارەیەشەوە پۆلیسی کۆلۆرادۆ وتوویەتی، کە هیچ منداڵێک بەهۆی تەقەکردنەکەوە نوکژراوە و بریندار نەبووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی ئەو وڵاتە، لە ساڵی رابردوودا، رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە ئەمریکا بەسێوەیەکی بەرچاو روویان لە زیادبوون کردووە.