لە 17ویلایەتی ئەمریکا باری نائاسایی راگەیەندرا

  2021-05-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر یەکێک لە گەورەترین بۆری سوتەمەنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆشکی سپی باری نائاسایی لە ١٧ ویلایەتدا راگەیاند.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کە هێرشی ئەلیکترۆنی لەسەر یەکێک لە گەورەترین بۆرییەکانی سوتەمەنی هەیە و بەهۆیەوە لە ١٧ ویلایەتی ئەمریکادا کۆشکی سپی باری لەناکاوی راگەیاندووە، کە ویلایەتەکان بریتین لە: "ڤێرجینیا، ماریلاند، دیلاوێر، ئەرکینساس، فلۆریدا، جۆرجیا، کنتاکی، لویزیانا، میسیسیبی، نیوجێرسی، نیویۆرک، کارۆلینای باکور، پەنسیلڤانیا، کارۆلینای باشور، تینیسی، تەکساس و ئالاباما."

کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە لێکۆڵینەوەکانیان دەسپێکردووە و ناسنامەی هێرشبەرە ئەلیکترۆنییەکان دیار نییە لە ئێستادا، ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە لێکۆڵینەوەکان هێشتا لەل قۆناغەکانی سەرەتادان.

ئەو بۆرییە سوتەمەنییە بە یەکێک لە گەورەترین بۆرییەکانی هەڵگری سوتەمەنی دادەنرێت و هەریەکە لە بەنزینی ئۆتۆمبێل و فڕۆکە و دێزڵی تێدایە، کە رۆژانە بڕی ٢.٥ ملیۆن بەرمیل واتە ٪٤٥ی پێداویستی کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا پڕدەکاتەوە.



ڕیکلام