وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی پلەدارێکی سوپای وڵاتەکەی راگەیاند

  2021-05-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەری فەرمی خۆی کوژرانی پلەدارێکی وڵاتەکەی لە سوریا راگەیاندووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر کوژرانی مولازمێکی پلە دووی وڵاتەکەی لە سوریا راگەیاندووە، هاوکات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە هەمان کاتدا چوار سەربازی تورکیاش بریندارن.

بەرگری تورکیا ناوی سەربازکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە دوێنێ دووشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە سوریا کوژراوە.

لە ماوەی رابردوودا، خەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، تورکیا هیچ ئامانجێکی نییە لە سوریا و عێراق تەنیا پەکەکە نەبێت کە ٤٠ ساڵە بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیانی تورک لە ناو خاکی تورکیا و لە دەرەوەش.

دوای هێرشی هێزەکانی رژێمی سوریا بۆسەر سەربازەکانی تورکیا لە ناوچەی ئیدلب، هێزەکانی سوپای تورکیا لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ئۆپەڕاسیۆنێکیان بە ناوی قەڵغانی بەهار بۆ سەر ناوچەکە ئەنجامدا، کە دواتریش بە واژۆکردنی رێککەوتن لە ٥ی ئادار لە نێوان تورکیا و روسیا لە مۆسکۆ ئاگربەست جێبەجێ کرا .(İLKHA


ڕیکلام