سۆرانی  |  بادینی  |  English      

سوپای پاسداران: لە سنورەکانی ئیلام دەستمان بەسەر کاروانێکی چەک و تەقەمەنیدا گرت

  2021-05-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە سنورەکانی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانیان دەستیان بەسەر کاروانێکی چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئیلام لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد، هێزەکانیان توانیویانە  لە دوو ئۆپراسیۆندا لە ناوچە شاخاوییەکانی سنورەکانی ئیلام، دەست بەسەر ٦٠ چەکدا بگرن، کە ١٠ دانەیان لە جۆری کڵاشینکۆف و ٥٠ دانەشیان دەمانچە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، ویستراوە ئەو چەکانە بۆ کردەوەی "تیرۆریستی" لە ناوخۆی ئەو وڵاتە بەکاربهێندرێن.

سوپای پاسدارانی ئیلام هیچ ئاماژەیەکی بە دەستگیرکردنی کاسانێک لە پەیوەندی بەو چەکانە نەکردووە.