بەتۆمەتی ساختەکردنی 16 ملیۆن دۆلار کەسێک لە کەرکوک دەستگیرکرا

  2021-05-17  | 
 سۆران عەبدولکەریم
لەچوارچێوەی کار و چالاکییەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکوڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی، توانرا بازرگانێکی گەورەی بواری ساختەکردنی دراو لە کەرکوک دەستگیربکرێت.

سەرچاوەیەک لە هەواڵگری کەرکوک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە لە بۆسەیەکدا، دەستیشگیراوە بەسەر بڕی ١٦ ملیون دۆلاری ئەمریکی ساختەکراو و تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و باسی لەوەکردوە لەرێی ئامێرێکی چاپەمەنییەوە هەستاوە بە ساختەکردنی ئەو بڕە پارەیە.

ئاشکراشیکرد، "کاتێک چووینە ماڵی تۆمەتبارەکە، دەست بەسەر ئامێری چاپەمەنییەکە و ژمارەیەک کەرەستەی دیکەدا گیراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی شارەکە و لە سێ پڕۆسەی جیاوازدا، کڕین و فرۆشتنی بە دۆلاری ئەمریکییەوە کردووە.

وتیشی، تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە و لێکوڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.



ڕیکلام