سۆرانی  |  بادینی  |  English      

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەلی کارکردنی ڕاگەیاند

  2021-05-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای ناونووسینی کردەوە بۆ کارکردن وەک فەرمانبەری کۆمسیۆن، بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی ٢٠٢١.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆن بلاویکردەوە، لە ڕۆژی ٢٥/٥/٢٠٢١ وە لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئەلکترۆنی تایبەتی کۆمسیۆنەوە خۆ تۆمارکردن دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی دەتوانن خۆان ناونوس بکەن، بریتین لە هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت، بەو مەرجەی بڕوانامەی لە دوا ناوەندی کەمتر نەبێت.

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، کەمترین بڕوانامەش بۆ کارەکە دەبێت لە دوا ناوەندی کەمتر نەبێت، نابێتە  تەمەنی لە ١٩ ساڵ کەمتر بیت و لە ٥٦ ساڵیش زیاتر نەبێت.