حكومەتی عێراق دڵنیایی داوە لە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان

  2020-06-22  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەگەڵا وەزیری دارایی ڕێككەوتن كراوە بۆ دڵنیایی دان لەسەر بەردەوامی لە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشیان .

ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق لە زاری حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، لە دیدارێكی لیژنەكەیان لەگەڵا وەزیری دارایی عێراق هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر دڵنیاییدان لە دابەشكردنی بەردەوامی موچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان كە هیچ كێشەیەكی نەبێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە ڕێكەوتنیش كراوە لەسەر قەرزكردنی بڕی 5 ملیار دۆلار لە دەرەوە، بەڵام بەو مەرجەی لەو پرۆژانەدا خەرجبكرێت كە تەواو نەكراون .

جەختیشیكردووەتەوە، پێویستە لەسەر حكومەت ڕێوشوێنی ئابوری پێویست بگرێتە بەر و تەنه پشت نەبەستێت بە قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی لەڕویی سەروەریی داراییەوە .

ئاشكرایشیكرد ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی قەرزی دەرەوە و ناوەوە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە .

پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممە 24ی ئەم مانگەی دیاریكرد بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر بابەتی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی لە لایەن حكومەتەوە .



ڕیکلام