سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، دوای ڕاگرتنی کارەکانی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ، رۆژی چوارشه‌مه په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه.
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌هۆی بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤى كۆرۆنا له‌نێو په‌رله‌ماندا له ڕۆژی 10ی حوزیران به‌مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌لامه‌تی گیانی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانى بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ ده‌وامی له په‌رله‌مان راگرت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواى ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشى ڤایرۆسه‌كه ببوون پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان و دووباره وه‌رگرتنی تێستی كۆتایی بۆیان كه هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان نه‌ماوه و ئێستا ته‌ندروستییان زۆرباشه، بۆیە په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به ده‌وام و كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه.