جەمال نوری
هایدگهر دهڵێت: «ئهگهر پرۆسهی وهرگێڕان ببێته هۆی بهیهكگهیشتنی دوو زمانی جیاواز و وایان لێبكات بكهونه دیالۆگ لهگهڵ یهكترییدا، مانای ئهوه نییه كه ئهمه توخمی جهوههریی وهرگێڕانه. خودی ئهو وتانهی كه وتراون و لهناو زمانیتردا نووسراون، پێویستییان به لێكدانهوه دهبێت. واته به زهروورهت وهرگێڕان لهناو خودی زمانی دایكیشدا دهبێت»
(مارتین هایدگر؛ هیراكلتس، ص 69)
بهم پێیه بێت وهرگێڕان تهنیا زمانێك ڕووبهڕووی زمانێكی دیکە ناكاتهوه، بهڵكه زمانی دایكیش ڕووبهڕووی خۆی دهكاتهوه، بۆ نمونە کاتێک لەسەر هونەر و زمانی موزیک ڕادەوەستین ئەم فیگەرەش بەهەمان فلتەری وەرگێڕان یان وەرگرتن دا تێپەڕدەبێت، ئەگەرچی موزیک بۆخۆی زمانێکی یەکگرتووی جیهانییە، لەڕووی نووسینەوەی نۆتەی موزیکییەوە، بەڵام ئەگەر لە ڕوانگەی ڕۆح و جەوهەری موزیک خۆی قسە بکەین ئەوا ئەمەیان وابەستە بە کولتووری گەلان خۆیانەوە، بۆیە دەکرێت لەم ژانرەی هونەردا سوود وەربگیرێ لە موزیک و جەوهەری ئیقاعی موزیکی کولتوورێکی دیکە بەمەرجێک لە ڕوحیەتی هونەر و موزیکی کردەییەوە هارمۆنی بێت و ئاوێتەی یەکدیبکرێت.
وهرگێڕان یان وەرگرتن ههڵوێستی ڕۆشنبیرییەك نییه لهبارهی ڕۆشنبیرییهكی دیکهوه، بەڵکو ڕوانگه و ههڵوێسته له ئاست خۆیدا، وهرگێڕان به گیروگرفتكردنی زمانه، ئیشكردنه له ناو قووڵایی زماندا، وەرگرتن لە ناو کایەی هونەردا، بەتایبەتی هونەری گۆرانی و موزیک لە نێوان کولتوورە جیاوازەکاندا بە شێوەیەکە کە وەرگرتنە هونەرییەکە ئیش لە ناو ئیقاع و ڕیتم و موزیک و دەرهێنانە هونەریەکەدا دەکات، بە واتایەکی دیکە وەرگرتنی هونەری دەنگ و موزیک وەرگێڕانی وشەکان نییە، بەڵکو وەزیفەی ئەم کایە فراوانە لە موزیک و هونەری گۆرانیدا وەرگرتنی ئەو ئاوازەیە کە کار لە هەستە باڵاکانی مرۆڤ دەکات، بەبێ گوێدانە نەژاد و ئیتنیک و مەزهەب و زمان، بەڵکو ڕاستەوخۆ کار لە هزر و سۆزی هونەرمەندەکە دەکات و لەوێشەوە دەگوێزرێتەوە بۆ گوێگر و تەماشاکار، دواتریش بە پێی ڕەوتی گەشەکردنی شارستانییەتی گەلانی دونیا، ئەو وەرگرتنە هونەرییە ئیش لە ناو کولتووری دوو ڕەگەز و توخم نەژادی جیاوازدا دەکات، کە جۆرێک لە هاڕمۆنی ئاوێتەی دەبێت و فۆرمێکی ئێستاتیکایی دەیانبەستێت بە یەکەوە، کە یەک ئەوی دیکە تەواو دەکەن، واتە دەتوانین بلێین: ئەم بەرهەمە لەویان وەرگیراوە یان ئەو لەوەی دیکەی وەرگرتوە.
تییپی هونەری موزیکی بەڕێوەبەرایەتی هونەری موزیک لە سلێمانی کاتێک سەمفۆنیای -٩-ی بتهۆڤن نمایش دەکەن، کە لایەن (د. نەجات ئەمین)ەوە پێشەوایەتی دەکرێت، دەیەوێ لە ڕێگای ئەم سەمفۆنیایەوە چیرۆکی (نەوتراو، وتراوی) شارێکی وەک سلێمانی بگێڕێتەوە بەڵام بە زمانی موزیک، هەر لە داهێنان و هەستان و بەهرە و ناو و ناوبانگی سلێمانی تاکو دەگاتە ئاستی یاخیبوون و سەرکێشی و ملنەدان و بزێوی و چوست و چالاکانەی خەڵکی شارەکە، کە دەتوانم بڵێم: زۆر بە جوانی تیمی موزیسیانی ئۆکسترا بەشێوەیەکی پڕۆڤیشناڵانە کاریان تیدا کردبوو، هەریەک لەو دەستەواژە و دیمەنانەدا کە گوزارشتن بۆ ناسینەوەو سیمبولی شاری سلێمانی وەها بە موزیک و ئیقاع و سەمفۆنیایەکی پڕ و هاڕمۆنی ئەو دەنگ و وێنانە بنەخشێنن و بینە و گوێگر بەجوانی هەست بە ساتە وەختیمەرگەساتەکانی تراژیدیای مەنعی تەجولی سلێمانی و قەتڵ و عامی خەڵکی سڤیل و گرتن و کوشتن و ڕاوەدونانی خەڵکی ئازایخوازی ئەم شارە بکەین، واتە ئەگەر موسافیرێک بۆ گەشت و سەیران ڕووی کردبێتە شارەکە و سەرەتایەکی دەربارەی بایۆگرافیای سلێمانی خوێندبێتەوە ئەوا لەساتی ئەم ئۆکسترایەی بەشی موزیکی سلێمانی لە نێوەندی سەرای سلێمانیدا هەست بە حاڵەتەکانی سلێمانی دەکات، کاتی ئارامی و ئاسایشی شارەکە و ساتی دڵەڕاوکێ و چرۆکردنی گیانی نیشتمانپەروەری لە دڵ و دەروونی گەنج و لاو و جوانەکانیدا، هەڵبەتە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شارەزایی و سەلیقەیی پێشەوای تیمی موزیک و شارەزایی ئەو لە نۆستالۆژیانی شارەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە مایسترۆی ئۆکسترای موزیکی سلێمانی کە سەمفۆنیای -9-ی بتهۆڤنیان تێدا چڕی لەوەدا بەرجەستە دەبێت کە توانیویانە بەرگێکی کوردانە بکاتە بەری ئەو شاکارە جیهانیە هەرکاتێک کەسێکی بینەر و گوێگر لە خاوەن بەرهەمە ئۆرجیناڵەکە گوێبیستی بەرهەمی کاراکتەرە هونەریەکەی گەلەکەی بگرێت، کە یەکێکیتر لە کولتوورەکەی دیکە گوێبیستی بێت، هەست بەو وەرگرتنە نەکات، کە لەناو کولتوور و هونەر و موزیکی ئەو وەرگیراوە، ئەوا ئەو بەرهەمە شاکارێکی زیندووی پڕ داهێنانی لە خۆگرتوە کە لەیەک کاتدا دەبێتە بەرهەم و کاری دوو نەتەوە و دوو کولتووری جیاوازی ناوچەکە، کە هەر یەکێکیان شانازی پێوە بکەن.
کۆنسرێتی موزیکی شەقام لە سەنتەری شاری سلێمانی و نمایشکردنی سەمفۆنیای -٩-یبتهۆڤن لەلایەن بەشداربووانی بەشی هونەری موزیک لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری موزیک بەسەرپەرشتی هونەرمەند(د.نەجات ئەمین) کە وەک کاپتنێکی ناو زەریای ئەتڵەسی بەخۆی و سەرنشینانیەوە لەسەر پشتی باخیرە زەبلاحەکەی سلێمانی دەیویست سلێمانی بەم شاکارە موزیکییە جیهانییە بگەیەنێتە کەناری ئارامی.
ڕۆڵی موزیک لە گێڕانەوەی چیرۆکە تەواونەکراوەکانی سلێمانی:
د.نەجات ئەمین و تیمە هونەرییە موزیکەکەی وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و میهەنی و نیشتمانی بەوپەڕی ئازای و بە ئازادانە بە پێشکەشکردنی سەمفونیای-3- ی بتهۆڤن توانیان کەشێکی وەها پڕ لە تەقس و کێشمەکێش و ململانێی نێو خودی شاری سلێمانی بە موزیک تەوزیف بکەن، وەک ئەوەی بە زمانی نۆڤلێت یان چیرۆک بۆ خەڵکە بینەر و بەشداربووەکەی سلێمانی بگێڕنەوە.
ئەوان بە نمایشکردنی هونەری ئۆکستراو سەمفۆنیای -9-ی بتهۆڤن لە نێوەندی سەرای سلێمانی و ڕاکێشانی جوڵەی هاوڵاتیان و ماشێن و کاسبکار و سەودا و مامەڵەی ڕۆتینی ڕۆژانەی شار ئەوەیان سەلماند کە هونەرمەند هەر کاتێک بیەوێت خزمەت بە خەڵک و کۆمەڵ و گەل و شار و نیشتمانەکەی بکات، دەتوانێت خەونەکەی بهێنێتەدی، چون خاوەن خەونێکی ڕەسەنی کوردانەی بێمەرام و بێڕیاییە.
ئەوەبوو بینمیمان لەگەڵ یەکەم دەستپێکی شاکارە هونەرییەکەدا، پەیتا پەیتا وەک ئامێرێکی موزیکیان پێ بێت، تاک تاک و دوو دوو، خۆشەویست و هاوڕێکان، سەرنج و هۆش و هەست و چاو و گوێیان دەچووە لای ئەو موزیکە پڕ و بە شکۆیە.