وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری راِبردوودا بەبەهای دوو ملیار نەوتی فرۆشتووە

  2020-06-24  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، لەمانگی ئایاری ڕابردوودا بڕی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە كردووە و داهاتی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بۆ خەزێنەی دەوڵەت گلداوەتەوە .

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیكدا ڕایگەیاند، كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەنی لە كێڵگەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردە كراوە، گەیشتووەتە 96 ملیۆن و 39 هەزار و 852 بەرمیل، داهاتەگەشی گەیشتووەتە 2 ملیار و 60 ملیۆن و 23 هەزار دۆلار .

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لەمانگی ئایاری ڕابردوودا لە كێڵگەنەوتییەكانی كەركەوە بۆسەر بەندەری جەیهانی توركیا، بڕی 3 ملیۆن و 545 هەزار و 431 بەرمیل لێوە هەناردە كراوە و داهاتەكەشی گەیشتووەتە 76 ملیۆن و 59 هەزار و 290 دۆلار .

عاسم جیهاد رونیكردووەتەوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو لەو مانگەدا بە 21دۆلار و 45 سەنت فرۆشراوە .



ڕیکلام