كشتوكاڵی هەرێم: خەریكی چارەسەركردنی كێشەی ڕیگریكردنی بەرهەمەكانی هەرێمین بۆباشور و ناوەڕاستی عێراق

  2020-06-24  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لە پەیوەندیدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەم بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق .

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دەرچوونی بڕیارەكە وەزارەتی كشتوكاڵ  لە پەیوەندی بەردەوام دابووە بۆ یٔەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت، لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق كردووە، چونكە دەرچوونی ئەم بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019ی یٔەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە .

ئەو بڕیارەی حكومەتی عێرا ق لە كاتێكدایە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشدار دەبێت لە بڕیاری دەرچوونی قەدەغەكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵی .

هەروەها رێگەی داوە كە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق .

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كردووە، پشتبەستن بە بڕیارەی ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران و خاوەنكارانی هەردولا لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و چارەسەركردنی .



ڕیکلام