پۆلیسی سلێمانی چەند کارمەندێکی خۆی دەستگیر کرد

  2021-05-24  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی خراپ مامەڵەکردن و بەکارهێنانی هێز لەگەڵ چەند تۆمەتبارێک لە کاتی دەستگیرکردنیان، پۆلیسی سلێمانی چەند کارمەندیک بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی دەستگیر کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی، چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاوو دوور لەرێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێنا، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی دەستگیربکرێن.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی ئە کارمەندانە لە ئێستادا ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکهێنرا و لە ئێستاشدا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت لەسەر ئەو مامەڵە و هەڵسوکەوتەیان.



ڕیکلام