کەرکوک.. هەوڵێکی زیادەڕۆیی بۆ سەر مۆڵکی دەوڵەت بایی یەک ملیار دینار هەڵوەشێنرایەوە

  2021-05-26  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دەستپاکی لەکەرکوک هەوڵێکی دەستبەرداگرتن وزیادەڕۆیی بۆ سەر موڵکی دەوڵەت، کە بایی یەک ملیار دینارە شکست پێدەهێنێت.

سەرچاوەیەک لە دەستپاکی کەرکوک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی وەرگرتن وپێدانی بەرتیل بۆ ئەو مەبەستە دەستگیر کراون.

بە گوتەی سەرچاوەکە، هەوڵەکە بەوجۆرە بوو کە بەرامبەر دەستبەسەر داگرتنی موڵکی دەوڵەت وبەرامبەر بەبڕێک پارە کارمەندانی فەرمانگەیەک چاوپۆشییان لەو گزیکاریە کردووە، کە بەشێوەی زیادەڕۆ دەستی بەسەردا بگیرێت.

هەروەها فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لەدەستەکە لەبارەی ڕوداوەکەوە ڕوونیکردۆتەوە، تیمێکی سەر بە نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەدەستەکەیان هەوڵەکەی شکست پێهێناوە کە زیادەڕۆیی کردن بووە لەسەر موڵکێکی سەر بەشارەوانی و ٣ کەسی دیکە دەستگیرکراون، کە هەوڵیان داوە وێستگەیەکی سوتەمەنی پێچەوانەی یاسا لەسەر ئەو زەویە بنیات بنێن.

جەختیشیکردەوە لە بەرامبەر بڕێک پارە نەرمی نوێنراوە بۆ ئەوەی کارەکە ڕاییبکریت.

سەرچاوەکە ڕونیشیکردووەتەوە دوای چونە شوێنی مەبەست، دەرکەوت بەشێوەی نایاسایی زیادەڕۆیی کراوەتە سەر زەویەکە ووێستگەیەکی سوتەمەنی بەڕێژەی   (75%) دروست کراو، بۆیە دەستبەجێ فەرمانی ڕاگرتنی کارەکە دراوە و تۆمەتبارەکانیش دەسگیرکران وزیادەڕۆییەکە کە بایی (1,000,000,000) مليار ديناربوە ڕاگیراوە .



ڕیکلام