ژنە هونەرمەندی کاکەیی ڕووبار ڕه‌شید، لە کەرکوک به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و تورکمانی و سریانی، گۆرانیه‌کی تۆمار کردووه و ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە،
ڕوبار ڕەشید بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئاوازی گۆرانییەکەهونهرمهند ئه‌حمه‌د هه‌یاس بۆی داناوە و به‌شی کوردی هه‌ریه‌ک له شاعیران ئارام په‌شێو و میرزا نووسویانه و به‌شی عه‌ره‌بی حوسام سه‌بعاوی و به‌شی تورکمانی قه‌حتان به‌یاتی و به‌شی سریانی گۆرگیس جۆرج تێکستەکانیان هۆنیوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بیرۆکه‌ی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن هه‌ژار ڕه‌شیدی هاوسه‌رم کراوه، به‌شداری شاعیره‌کانیش هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به دیدی خۆی باسی برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک بکات له گۆرانیهکەدا .
وتیشی تۆمارکردنی ده‌نگ و دابه‌شکردنی میوزیک وه‌حید کرماشانی له ووڵاتی ئێران کردوویەتی و ستافێکی میوزیک ژه‌نی ئێرانی و کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کاریان تێدا کردووه و له يئێستادا کاره‌که ته‌واو بووه کلیپهکهیشی له شوێنی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک و قه‌ڵای که‌رکوک تۆمارکراوه له‌گه‌ڵ له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌کانی شاره‌که.
ڕوبار ئاشکراشیکرد کاری ده‌رهێنانی گۆرانیەکە له‌لایه‌ن هونه‌ر دیلۆنەوە کراوه و کاری فۆتۆگرافه‌ریش له‌لایه‌ن ستۆدیۆی خه‌یاڵ و کاری مەیک ئاب له‌لایه‌ن ڤێگاسەوە بۆ کراوه . ، مه‌به‌ستی ئه‌م کاره گه‌یاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوکه به جیهان و ده‌ره‌وه .