یەپەگە لەبەرامبەر هێرشێكی بۆسەر ژمارەیەك چالاكوان لە ساڵی 2013 داوای لێبوردن دەكات

  2020-06-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەپەگە بەهۆی هێرشێكی بۆسەر ژمارەیەك مانگرتوو لە ساڵی 2013 داوای لێبوردن لە كەسوكارەكەیان دەكات و ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەوەی قەرەبوی مادی و مەعنەویان بكاتەوە.


رۆژی 27ی حوزەیرانی 2013، هێزێكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان هێرشیانكردە سەر ژمارەیەك چالاكوانی مانگرتوو لە شاری عاموودا، كە داوای ئازادكردنی سێ چالاكوانیان دەكرد كە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر كرابوون لە ئەنجامدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

لەبەرامبەر ئەو رووداوەدا فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەی راسپێردراو بۆ ئەنجامدانی ئاشتەوایی لەنێوان یەپەگە و كەسوكاری قوربانییەكانی رووداوی 2013ی عاموودا ئەنجامدا لیژنەكە ئەو خاڵانەی ئاشكراكردووە بۆ ئەنجامدانی ئاشتەوایی و فەرماندەیی سەربازیی بە خاڵەكان رازیبوون و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیەكان.


ڕیکلام