ئەو وتیشی، بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێردوای لێكۆڵینەوەیەكی زۆردەركراوە، لە ئێستادا گونجاوە لەبەر ئەوەی بەهۆی ر دۆخی ژیانی خەڵكی ناتواندرێت لەوە زیاتر بێت.
باسی لەوەشكرد كەرەستەی پزیشكی و پێداویستی خۆپارێزی تا ئێستا باشە، بەڵام دۆخەكە لەوە زیاتر پەرەبستێنێت كەرەستە پزیشكیەكان كەمدەكەن.
شاخەوان ئەسعەد ئەوەشی ئاشكراكرد تا ئێستا هیچ كەسێك لە فەرمانبەران و پزیشكەكانیان تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون كە ماوەی چوار مانگە كار لەسەر روبەڕبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەكەن.
ئەوەشی روونكردەوە 78 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەیان هەیە، ئەمڕۆش ژمارەیەك لە نەخۆشەكانیان چاكدەبنەوە، ژمارەیەكی كەمیش لە نەخۆشەكان باری تەندروستیان ناجێگیرە.