وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

  2021-06-01  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و بەرهەمی نەوتی مانگی ئایاری ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە بڕی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار داهاتی بۆ خەزینەی دەوڵەت گلداوەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە ٨٩ ملیۆن و ٨٨١ هەزار و ٢٦٨ بەرمیل.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەکردووە، لەو بڕە نەوتە هەناردەکراوەش بڕی ٥ ملیار و ٨٨٢ هەزار و ٣٥٦ دۆلار داهاتی بۆ خەزینەی دەوڵەت دەستەبەر کردووەز

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی بەرهەمی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق گەیشتووە ٨٩ ملیۆن و ٨٦ هەزار و ٨٢٠ بەرمیل.

سەبارەت بە هەناردەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە گەیشتووەتە، ٣ ملیۆن و ٦٠ هەزار و ٩١٣ بەرمیل.

بەراورد بە مانگی ئایاری ڕابردوو، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق زیاتر بووە، چونکە لەو مانگەدا بڕی ٨٦ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار و ٣٥٥ بەرمیل بووە.



ڕیکلام