بڕینى 21%ى موچەى فەرمانبەران خرایە بوارى جێبەجیکردنەوە

  2020-06-27  | 
کوردستان
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمکردنەوەى 21%ى موچەى فەرمانبەران بۆ مانگى شوبات کارى پێکراو ئەمڕۆ بە سیستمێکى نوێ موچە درا

حەسەن رەشید بەڕێوەبەرى گەنجینەى یەک لە سلێمانى بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، بۆ موچەى مانگى شوبات بەڕێژەى 21% لە موچەى فەرمانبەران بڕدراوە.

 وتیشى، ئەمڕۆ کە موچەى وەزارتى تەندروستییان بۆ مانگى شوبات دابەشکردووە، بە سیستمێکى نوێ و بە بڕینى 21% موچەیان دابەشکردووە، کەمکردنەوەکە فەرمانبەرانى وەزارەتەکانى دیکەش دەگرێتەوە.

 ئاماژەىبەوەشکرد، تائێستا نازانرێت ئەو دەستکاریکردن و کەمکردنوەیە تەنها بۆ موچەى یەک مانگە یاخود بۆ مانگەکانى داهاتووش بەردەوامى دەبێت.

ئەمە دواى ئەوە دێت، هەفتەى رابردوو حکومەت بڕیارى دەستکاریکردن و کەمکردنەوەى 21%ى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى دەرکرد، ئەو بڕیارەش نیگەرانى لاى موچەخۆران لێکەوتەوە.



ڕیکلام