ئێران بڕی هەناردەی 5 ساڵی ڕابردووی خۆی بۆ عێراق ئاشکراکرد

  2021-06-02  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی ئێران ئاشکرایکرد، لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا بە بەهای ١١ ملیار دۆلار کاڵاو کەلوپەلی هەناردەی عێراق کردووە.

فەرزاد بلتان بەڕیوەبەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران، بە ئاژانسی هەواڵی میهری وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا تاران بە بەهای ١١ ملیار دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆراکی هەناردەی عێراق کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بڕە بە بەهای ٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری میوەی جیاجیا بووە، کە هەناردەی دەوڵەتی عێراقی هاوسێی کردووە.

بەڕیوەبەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ڕوونیکردەوە، کەلەوپە هەرنادەکراوەکانیش بریتی بوون لە میوەی تازە و بەرهەمی پیشەسازی و بەرهەمەکانی شیرەمەنی و شیرینی و شوکلاتەو  گەنم و بەرهەمی ئاژەڵی و چەرەسات و دەرمان.

روونیشیکردەوە، لە نێوان ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠ لە ٣٠%ی کۆی بەرهەمی هەناردەکراوی ئێران بۆ عێراق بووە.

لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣، ئێران بەو پەری توانای خۆیەوە ویستی خۆی زیاتر لە عێراق نزیکبکاتەوە، بە تایبەت کە زۆربەی سەرکردەی هێز و لایەنە شیعییەکانی عێراق لەو وڵاتە نێشتە جێبوون، بەو هۆیەشەوە لە ئێستا ئێران لە عێراق هەژموونێکی گەورەی هەیە و توانای هەڵسوڕاندنی زۆربەی کاروبارەکانی هەیە، ئەوەش وایکردووە، ببێتە دەوڵەتێکی سەرەکی لە هەناردەکردنی کەلوپەل و کاڵا بۆ ناوخۆیی عێراق.

 



ڕیکلام