هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و ئه‌ردۆغان به میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه چیتر چاوه‌ڕوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و عێراقیش ناكه‌ن و خۆیان كه‌مپه‌كه داده‌خه‌ن
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر عێراق ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌مپه‌كانی عێراق مۆڵگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی وڵاته‌كه‌ین و(دهبێتپاكبكرێنهوه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كداره كورده‌كان له‌وێوه هێرش ده‌كه‌ن سه‌رمان، هه‌ربۆیه بڕیاری داوه درێژه به هێرشه‌كان له‌ناو خاكی عێراق –هه‌رێمی كوردستان- بدات و تا كۆتایی هێنان به‌مه‌ترسییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ساڵێك ده‌بێت هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر باكووری عێراق –هه‌رێمی كوردستان- به بیانووی هه‌بوونی بنكه‌وباره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و جگه له هه‌بوونی زیاتر له 40 بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی زیاتر له 30 كیلۆمه‌تریش سنووره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندووه‌و به ویستی خۆی جووڵه‌و چالاكی سه‌ربازیی ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كه‌مپی مه‌خموره‌وه كه 180 كیلۆرمهتر له سنوره‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته‌وه دووره و زیاتر له 20 ساڵه په‌نابه‌رانی كوردی باكووری كوردستانی تێدا نیشته‌جێكراوه ده‌ڵێت: شوێن و مۆڵگه‌ی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌یه كه ئه‌و به تیرۆریست ناویان ده‌هێنێت و ده‌ڵێت ده‌بێت چاره‌نووسیان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌ردۆغان به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌مپه ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی به‌و كه‌مپه نه‌هێنێت ئه‌وا خۆمان لایده‌به‌ین به‌و پێیه‌ی ئێمه‌ش وڵاتێكی دیاری نێو دامه‌زراوه‌ی نهتهوهیهكگرتووهكانین.
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی : ئه‌نكه‌ره باوه‌ڕی وایه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی كه‌مپی مه‌خمور هیچی كه‌متر نییه له قه‌ندیل كه پێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه و له سنووره‌كانی توركیاوه دورتریشه .
له وتارێكدا كه كه‌ناڵی (تی ئاڕ تی) توركی دره‌نگانی شه‌وی ڕابوردوو په‌خشی كردووه ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: تاكه‌ی ئێمه له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت ئارام بگرین و دان به‌خۆماندا بگرین؟
به‌رپرسێكی باڵای عێراقیش به رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه هه‌فته‌ی ڕابوردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سكاڵای خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی عێراقی له‌باره‌ی جموجوڵ و چالاكیه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له كه‌مپی مه‌خمور كه دژ به توركیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه كه قسه‌ی بۆ رۆیتهرزكردووه گوتوویه‌تی به‌رپرسانی ناوچه‌یی سنووره‌كان سكاڵای توركیایان له‌باره‌ی كه‌مپی مه‌خموره‌وه گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق كه پارتی كرێكاران تیایدا دهستهباڵایه و ڕێگه به هێزی حكومی ناده‌ن ده‌ست له‌كاروباریان وه‌ربده‌ن، به‌ڵام وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق تا ئێستا له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێدوان و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه.
كه‌مپی مه‌خمور له نه‌وه‌ده‌كاندا دروستكراوه كاتێك هه‌زاران هاوڵاتی كورد له سنوره‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و باكووری عێراق ڕایانكردو هه‌ر ئه‌وكات ڕایانگه‌یاند له ترسی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا ماڵ و حاڵی خۆیان به جێهێشتووه و هه‌ر ئه‌و كاتیش توركیا ڕایگه‌یاند ئه‌و كاره به ڕێنمایی و ئاڕاسته‌كردنی په‌كه‌كه بووه و بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی نێو ده‌وڵه‌تی بووه.
پارتی كرێكارانی كوردستان كه تا ئێستاش ئهمریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپا به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی ناوی دێنن، له ساڵی 1984 ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته چه‌كداریی و له‌زۆرینه‌ی ناوچه كوردییه‌كانی باكووری كوردستان چه‌كدار، ڕێكخستن، لایه‌نگرو ئه‌ندامی خۆی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش له پارچه‌كانی تری كوردستانیش پارت و گروپی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه‌و له‌ژێر ڕێنمایی و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌واندا بوونی هه‌یه‌و تا ئێستاش له‌ناوخۆ و سنووره‌كانی توركیادا چالاكی جۆراوجۆریان هه‌یه‌و به‌پێی ئاماره‌كان ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا‌و پارتی كرێكاران بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا.
بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی پارتی كرێكاران له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین هێرشی جۆراوجۆری كردووه‌ته سه‌ریان و كه‌مپی موخمووریش له‌و هێرشانه بێبه‌ش نه‌بووه‌و ساڵی پاریش له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه هێرش كرایه سه‌ری و چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، هه‌ر ئه‌و كات به‌رپرسانی توركیا ڕایانگه‌یاند كه‌مپی مه‌خمور به یه‌كێك له وێستگه مه‌ترسیداره‌كان ده‌زانن و ئه‌نكه‌ره خستویه‌تیه ڕیزبه‌ندی كارهگرنگهكانی كه كۆتایی پێبهێنێت ئیتر هه‌رچۆنێك بێت و له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه پێیان بكرێت.
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی توركیاش به رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه: كه‌مپی مه‌خمور وه‌ك پێگه‌یه‌كی مه‌ترسیداری لۆجستی به‌كارده‌هێنرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی توركیا، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه له په‌كه‌كه پاك بكرێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتێكی –العربیة الجدید- ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و كه‌مپه (وه‌ك هه‌موو جارێكی تر) به هه‌ماهه‌نگی و ڕێككه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌وه له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال یان له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌و نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هه‌ردوولایان نیگه‌رانن له بوون و چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و چه‌ندین جاریش به ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان باكووری كوردستانه نه‌ك باشوور.
كه‌مپی مه‌خموور 50 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگای موسڵه‌وه دووره و 20 هه‌زار كه‌س تێیدا نیشته‌جێن و سه‌رجه‌م پێداویستییه مرۆیی و بژێوی و ته‌ندروستی و ئه‌منیه‌كانی له لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت ، توركیا‌و لایه‌نگرانی سیاسه‌تی توركیا پێیان وایه كار‌و چالاكی سیاسی و پێگه‌یاندنی كادر و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆری ڕۆشنبیری په‌كه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌وێوه لاوه‌كان ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیل ده‌كرێن بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك، ماوه‌یه‌كی زۆره توركیا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی دبلۆماسیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كۆتایی به‌و كه‌مپه بهێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، نیوه‌شه‌وی ڕابوردوو ئه‌ردۆغان به‌ئاشكرا له میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه چیتر ئارام ناگرن و ده‌بێت كۆتایی به‌و كهمپهبێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رنج ڕاكێشانی چاودێران و پێیان وایه هێرشی سه‌ربازی (ئاسمانی و زه‌مینی) به‌دوور نازانن.
هه‌رچه‌نده مه‌خمور له سنووره‌كانی توركیاوه دووره به‌ڵام به‌هه‌ڕه‌شه‌ی جدی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ده‌زانێت و خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه كه كۆتایی به‌و كه‌مپه بهێنرێت، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت (ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه ئه‌نجام بدرێت) خه‌ڵكی سڤیل و بێچهك و ئاواره پێوهببن و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی زۆرینه‌یان دروست ببێت و به‌وه‌ش كاره‌ساتی مرۆیی لێبكه‌وێته‌وه.