بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوای سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی مامی خۆی به‌چه‌قۆ كوشت .
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر 4:56 خوله‌كی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 2021/6/4، له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، كوڕێك به‌چه‌قۆ مامی خۆی كوشت و تۆمه‌تبار دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات .
لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای روداوەکەش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد، كه به‌دواداچوونی به‌په‌له و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجامبده‌ن و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌رو دوای كه‌متر له‌دوو كاتژمێر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له قه‌زای شاره‌زوورو له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی وارماوای سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه ده‌ستگیر بكرێت .
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلیمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمه‌تبار (ب، و، أ) له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه .