نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

  2020-06-28  | 
جیهانی
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ بە جێگیرى مایەوە بەشێوەیەک، نرخى بەرمێلێک نەوتى برێنت بە 40 دۆلارو 75 سەنت مامەڵەى پێوە کراوە .

 بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمبلێک نەوتی برێنت بە 40 دۆلار و 75 سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 38 دۆلار و 16 سەنت فرۆشراوە .

لە چەند رۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە .

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا .



ڕیکلام