باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکرا

  2021-06-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لەشاری بەغدا باندێکی لەشفرۆشی کچانی مێردمنداڵیان دەستگیرکردووە کە لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵیان هێناوە و لە هەرێمی کوردستان کە کڕین و فرۆشتنیان پێوەکردوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەکردووە، لەهەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکاندا لە شاری بەغدا، توانیویانە سێ کەس دەستگیربکەن کە بازرگانییان بە چەند مێردمنداڵێکەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کری ساختەکردنی دراویان کردووە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەو باندە کچانی مێردمنداڵیان لە هەرێمی کوردستان فرۆشتووە و دراوی ساختەی لە جۆری ٥٠ هەزارییان ساختەکردووە و لەبازاڕی ناوخۆییدا فرۆشتویانەتەوە.  

هاوکات، ئەو باندە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٥٢) لە یاسای بانکی ناوەندی دەستگیرکراون.



ڕیکلام