لە سلێمانى هەردوو شاندى باڵاى گۆڕان و یەکگرتوو لە کۆبوونەوەدان

  2020-06-28  | 
سلێمانى
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ شاندێکى باڵاى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرپەرشى رێکخەرى بزوتنەوەکە سەردانى یەکگرتووی ئیسلامی کرد.

لە ئێستادا هەردوو شاندى باڵا بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو لە سلێمانى بە سەرۆکایەتى عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان و سەڵاحەدین بەهادین ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو لە کۆبوونەوەدان.

 بەپێى زانیاریەکان، ئامانج له‌و سه‌ردانە بۆ‌ گه‌یشتنه‌ به‌ كۆده‌نگیه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانی بۆ مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاتانەى رووی له‌ هه‌رێم كردووه‌، بەتایبەت پرسى گوزەرانى خەڵک و بۆردومانەکانى تورکیا و دەستکاریکردن و کەمکردنەوەى پرسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و گفتوگۆکانى نێوان هەرێم و بەغدا.

هاوکات، میدیاى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو سەردانە دەستپێکى ژمارەیەك سەردانی شاندی باڵاى بزوتنەوەکەیە بۆلای لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان.



ڕیکلام