یونسکۆ سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی دیزاینەری مزگەوتی نوری موسڵ دەکات

  2021-06-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ پەروەردە و فێرکردنی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەخۆشی خۆی راگەیاند، بە بۆنەی کۆچی دوایی دیزانەری سەرکەوتووی تایبەت بە نوێکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی گەورەی نوری لە موسڵ.

یونسکۆ لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بە داخ و غەمبارییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (سەلاح هریدی) سەرۆکی تیمی دیزانەری سەرکەوتووی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی یونسکۆی تایبەت بە نوێکردنەوە و بنیانانەوەی مزگەوی نوری لە موسڵ پێ گەیشتووە.

هەریدی، مامۆستای بەشی بیناسازی لە زانکۆی جەمیلەی ئەسکەندەریەی میسر، سەرکەوتوون بە دەست بهێنێت لە پێشبڕکێیەکی یونسۆکدا لە ناو ١٢٣ دیزاینی جیاواز، کە پێشبڕکێیان بووە لەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی مزگەوتی نوری لە موسڵ.

پێشتر ئەو ئەندازیارە و دیزاینەرە، بە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکای ڕاگەیاندبوو، پرۆژەکەی تەنها دووبارە بنیاتنانەوەی مزگەوتی نوری نییە، بەڵکو سەرجەم ناوچەکەی دەوروبەری بنیات دەنرێتەوە و نوێ دەکرێتەوە.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، هریدی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، کە تەنها دوو مانگ تێپەڕێووە بەسەر وەرگرتنی خەڵاتەکەی.

پێشتر لیژنەی هونەری بۆئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی گەورەی نوری لە موسڵ، داوای لە ڕێکخراوی یونسکۆ کرد، ئەو نەخشە و شێوازی ئاوەدانکردنەوەیەی مزگەوتەکە ڕابگرێت، چونکە نامۆیە بە شاری موسڵ و هیچ ئاماژەیەکی تیا نییە بۆ دانیشتوانەکەی .

میقدام جەمیل ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو شێوازە نوێیە کە بۆ مزگەوتەکەد دانراوە زوڵمکردنە لە مافی ئەندازیارانی بیناسازی  شارەکە و بیناسازانی عێراقی، چونکە دەستوەردانیان نەکردووە لە نەخشە و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی گەورەی نوری، کە بە یەکێک پاشماوە دێرینەکانی شارەکە دادەنرێت .

 ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتەکە سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا،  هۆکارەکەشی گێڕایەوە بۆ دەستوەردانی لایەنێکی دیکەی بیانی لە دۆسیەی ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتەکەدا .

جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نەخشە و شێوازەی کە هەڵبژێردراوە، پرۆژەیەکی نامۆیە و ناگونجێن لەگەل مەرجە ژینگەییەکانی بیناسازی موسڵدا، جگە لەوەش ئەو بینایەی کە بە دەورویەوەتی شایان بە بیناسازی دێرینی مزگەوتەکە نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی یونسکۆ لە مانگی چواری ئەمساڵدا ئاشکرایکرد، کۆمپانیایەکی میسری کاندید کراوە بۆ ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەی مزگەوتی وری، ئەوەش ڕووبەڕووی رەخنە و گلەییەکی زۆربووەتەوە، کە بۆچی ئەندازیاری عێراقی ناوخۆیی هەڵنەبژێردراون بۆ سەرپەرشتیکردنی مزگەوتەکە .

مزگەوتی نوری گەورە لە موسڵ، بە یەکێک لە کەلەپورە دێرینەکانی شارەکە دادەنرێت، لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێنرایەوە .



ڕیکلام