ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا بۆسەر کامپی مەخمور کۆبۆوە

  2021-06-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕاوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر کۆبوونەوەیەکی سازکرد لەسەر بۆردومانکردنی کامپی مەخمور لە لایەن سوپای تورکیاوە.

لە بەیاننامەیەکدا راوێژکاریەکی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و بیرکاری وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی هەمیشەیی کاروباری پەنابەرانی عیراق و چەند لێپرسراوێکی دیکەی دەزگا پەیوەندارەکانی عێراق ئامادەی بوون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کامپی مەخمور بووە، کە لە لایەنی تورکیاوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆردومانکرا، هەروەها هەڵسەنگادنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لەکامپەکە کە حکومەت پێشکەشکیان دەکات.

بەگوێرەی بەیاننامەکە ئەعرەجی لە کۆبوونەکەدا لایەنی پەیوەنداری ڕاسپاردووە، بە سازکردنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بە ئامادەبوونی نوێنەرانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەمەبەستی تێڕوانینێکی هاوبەش بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی کامپی مەخمور لە ڕووی مرۆیی و گفتوگۆکردن لەسەر پێداویستیییە ئەمنی و خزمەمتگوزارییەکانی دانیشتوانی ناو کامپەکە.

ڕۆژی ٥ ی ئەم مانگە  کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە، کرایە ئامانج " .

هاوکات نامیق مام رسول، جێگری مەڵبەندی ٢٠ قەرەچوخ بۆ تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکەوە  ٣ شەهید و چەند بریندارێک هەن .

 ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر تورکیا هەڕەشەى بۆردومانکردنی کەمپی مەخموری کرد و پێشتریش چەند جارێک بۆردومانی کردووە .



ڕیکلام