ئێران بە مەرج ڤیزای بۆ چوونە ناو وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

  2021-06-09  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران ئەمڕۆ ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دەرکردنی ڕەزامەندی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران، بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ئێران، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی خۆیدا ، ڕەزامەندی نیشاندا بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی لە نێوان عێراق و ئێراندا بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ، بەو مەرجەی بەغداش هەمان ڕێوشوێن بگرێتە بەر.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئامانج لەو هەنگاوە کارئاسانیکردنە بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئیستا چەند جارێکی دیکە ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان وڵاتەکەی و عێراق، بەڵام تا ئێستا بەغدا بەهۆی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، ئامادە نییە ڕەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە بدات.



ڕیکلام