بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، کاتژمێر ٦ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک ئیدارەی گەرمیان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ماکسیما و جێب چیرۆکی، کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش برینداربوو .
ئەمڕۆ پینجشەممە، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکرد، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان ماکسیما و جێب چیرۆکی لە نزیک سنووری ئیدارەی گەرمیان لەکاتژمی ٦ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، ئەوەی گیانی لەدەست داوە سەرنشین بووە، لەئێستاشدا لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.