نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بێ هیچ دواكەوتنێك .
لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی كازمی بڵاویكردەوە "سەرۆك وەزیران ئەمرۆ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ عەلی عەلای وەزیری دارایی كردووە و رایسپاردووە بە پەلە دەستبەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكەن ".
بە گوێرەی بەیاننامەكە كازمی جەختیكردووەتەوە لەوەی پێویستە بێ دواكەوتن دەستبەدابەشكردنی موچەی بكرێت و وەزارەتی دارایی بە تەواوی تواناكانی خۆیەوە دەست بە جێبەجێكردنی ئەو چارەسەرانە بكان كە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە .
جەختیشیكردووەتەوە دەزگای حكومی سورە لەسەر زیادكردنی داهاتەكانی دیكە جگە لە داهاتی نەوت و پارەی تەواو دابینبكرێت بۆ موچەی فەرمانبەران .
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە،كازمی جەختیكردووەتەوە لەوەی قەیرانی درایی ئێستا هەلێكە بۆ جێبەجێكردنی پلانی چاكسازی ئیدارای و دارایی و حكومەتیش سورە لەسەر جێبەجێكردنی پلانی چاكسازی خۆی بەشێوەك لە بەرژەوەنجی گەشەپێدانی ئابوری و خۆشگوزەرانی سەرجەم عێراقییەكان بێت .