لە ڕێگەی ئەم خواردنانەوە ئاسنى جەستەى منداڵەکەت زیاتر بکە

  2021-06-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زيادبووني ڕێژەى ئاسن لە جەستەى منداڵدا وا دەکات بەرگری بەهێزبێت و یەکێکە لەو ماددە خۆراکییە زۆر گرنگانەی کە پێویستە لە ژەمە خۆراکەکانی منداڵدا هەبێت .

 پێگەی سەیداتی  ئەو خۆراکانەی خستووەتە ڕوو کە دەوڵەمەندن بە ئاسن و پێویستە لە ژەمە خۆراکەکانی منداڵدا ھەبن .

 - یەکێک لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە ئاسن و پێویستە منداڵ بیخوات پاقلەمەنییەکانە .
 
 -خواردنی برنج و نیسک بڕێک ئاسنی زۆر بە منداڵ دەبەخشن .

 - شۆربای سەوزەوات کە پێکھاتبێت لە سەوزەکان و پەتاتە سوودێکی زۆری ھەیە .
 
 -زۆر گرنگە پرتەقاڵ و تەماتە لە ژەمەکانی منداڵدا ھەبێت چونکە بڕێکی زۆر ئاسنیان تێدایە .
 
 -پێویستە پەنیر و ھێلکە و ماست لە ژەمی بەیانیانی منداڵدا ھەیێت .


ڕیکلام