سۆرانی  |  بادینی  |  English      

عێراق و تورکیا لەسەر پرسی ئاو کۆدەبنەوە

  2021-06-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مه‌هدى ره‌شید حه‌مه‌دانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان رایگەیاند، رۆژی ٢١ی مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەک له‌ نێوان عێراق و توركیا بۆ تاوتوێكردنى به‌شه‌ ئاوى عێراق سازده‌كرێت .

ئەمڕۆ هەینی، مه‌هدى ره‌شید حه‌مه‌دانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، رۆژی ٢١ی مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیه‌ك نێوان تورکیا و عێراق لەسەر تاوتوێکردنی پرسی ئاوی دیجلە و فورات و بەردانەوەی ئاو و پشکی ئاوی عێراق ئەنجامدەدەن.

مه‌هدى ره‌شید حه‌مه‌دانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان کاراکردنەوەی پرۆتۆکۆڵەکانی هاریکارییە لە بواری ئاو.

ماوەی چەندین ساڵە، پرسی ئاو لەنێوان تورکیا و عێراق بووە بە کێشە و گرفتی سەرەکی و عێراقیش تورکیا بەگلدانەوەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات تۆمەتبار دەکات و لەبەرامبەریشدا تورکیا بەردەوامە لەدرووستکردنی بەنداوەکانی لەسەر رووبارەکانی دیجلە و فوڕات.